"له سۆران بازرگانیكردن به مرۆڤ له زیادبووندایه"
ه‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، له قه‌زای سۆرانیش بازرگانیكردن به مرۆڤ بوونی هه‌یه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له‌دوای دروستبوونی قه‌یرانی داراییه‌وه بازرگانیكردن به مرۆڤ زیاتر بووه.
نیهاد محه‌مه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی سۆران له لێدوانێكدا به دواڕۆژی راگه‌یاند "دیارده‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له قه‌زای سۆرانیش هه‌یه و ئه‌و دیارده‌یه‌ش دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی زیادیكردووه، به‌تایبه‌ت دروستبوونی باندی له‌شفرۆشی و به‌كارهێنانی منداڵ بۆ كاری سواڵكردن زۆره، ئه‌مانه‌ش هه‌ردووكیان بازرگانیكردنن به مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره".
وتیشی "ئێمه وه‌ك نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی سۆران له‌كاتی سه‌ردانیكردنمان بۆ به‌ندینخانه‌ی سۆران، زۆر له به‌ندییه‌كانمان بینیون كه له‌سه‌ر كاری له‌شفرۆشی ده‌ستگیركراون و دواتر ورده وه‌رده ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه له شێوه‌ی باندبوون و بازرگانیان پێوه‌كراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و توێژه‌رانی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌كتربن و رۆڵی خۆیان ببینن بۆ رێگریكردن له‌و دیارده‌یه.