خواردنی هێلكەی خاو زیانبەخشە - مالپه‌ری +شایسته‌

Malpary Shaesta

test banner

إعلان فوق المشاركات


تكایه‌ رۆژانه‌ دووباره‌ی بكه‌وه‌ تاوه‌كو به‌رده‌وام خزمه‌تتان بكه‌ین

 بۆ هاو كاری كردنی ماڵپه‌ری شایسته‌
رۆژانه‌ 4 جار سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌


خواردنی هێلكەی خاو زیانبەخشە

خواردنی هێلكەی خاو زیانبەخشە

شارك المقالة



خواردنی هێلكەی خاو زیانبەخشە
گەلێك كەس بەتایبەتی گەنجەكان و هەندێك وەرزشوان 2 هێلكە یان زیاتر لەناو دەفرێكدا دەشەقێنن و بە خاوی دەیخۆن، لە راستیدا ئەمە هەرگیز رێگایەكی سەلامەت نییە، هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری ئاڵوودەبوونی هێلكەی خاو Raw egg بە بەكتریای سالمۆنێللا Salmonella لەگەڵ ئەگەری كەمبوونەوەی رێژەی هەڵمژینی بایۆتین Biotin كە یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B و لە سپێنە و زەردێنەی هێلكەدا هەیە، خواردنی هێلكەی خاو دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەڵمژینی ڤیتامینی بایۆتین، چونكە پرۆتینی ئەڤیدین كە زیاتر لە سپێنەی هێلكەدایە لەگەڵ بایۆتین یەكدەگرێت رێگا لە هەڵمژینی دەگرێت. جگە لەمانە، هێلكەی خاو هۆكارێكە بۆ گواستنەوەی نەخۆشیی ئەنفلوەنزای باڵندە Avian flu. بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری گواستنەوەی میكرۆب بە رێگای هێلكە، پەیڕەوی چەند خاڵێك بكە بۆ نموونە، ئەوە راستییەكە كە بە كوڵاندنی هێلكە بەكتریای سالمۆنێللا لەناودەچێت، پاش كڕینی هێلكە راستەوخۆ بیخەرە سەلاجەوە و واباشە كە لەماوەی 2- 4 هەفتەدا بخورێت، وا باشە كە 2 كاتژمێر پاش كوڵاندنی تەواوی هێلكە و ساردبوونەوەی ئینجا بخرێتە ناو سەلاجە. پێویستە كە هەموو ئەو جۆرە خۆراكانەی كە هێلكە لەخۆدەگرن لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێن. دەكرێ هێلكەی خاوی پاستوریزەكراو Pasteurized eggs كە بۆ ماوەیەك لە پلەی زیاتر لە 71 پلەی سەدی (160 پلەی فەهرەنهایت) گەرم دەكرێت ئینجا لەگەڵ هەندێك جۆرە خۆراكدا تێكەڵ دەكرێت وەكو ئایس كرێم و زەلاتەی قەیسەر Caesar salads تا رادەیەكی باش سەلامەت بێت و بەم پلەی گەرمییە بەكتریای سالمۆنێللا لەناوبچێت .

إعلان اسفل المشاركات

Total Pageviews

نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *

الصفحات