ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ، له شووقهكانی نه‌ورۆز سیتی شاری دهۆك، سه‌ری به‌ر ده‌گای ئه‌سانسۆر (مصعد)، ده‌كه‌وێت و راسته‌وخۆ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، كچه‌كه ناوی "ئایه حازم یونس"ـه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی زوممارن و چه‌ند ساڵێكه ئاواره‌ی شاری دهۆك بوونه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی قه‌زای سێمێل، ئایه و خێزانه‌كه‌ی، له شووقهكانی نه‌ورۆز سیتی شاری دهۆك نیشته‌جێ بوونه، كاتژمێر شه‌شی ئێواره له ناو ئه‌سانسۆری شوققه‌كه، سه‌ری به به‌ر ده‌رگاكه ده‌كه‌وێت و به‌هۆی به‌هێزی ده‌رگاكه‌ش، سه‌ری له جه‌سته‌ی جیابووه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا، ته‌رمی ئه‌و كچه 14 ساڵییه گواستراوه‌ته پزیشكی دادی و پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.