ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوو ته‌قینه‌وه له شاری كه‌ركووك روویاندا و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 20 كه‌س كوژران و برینداربوون و ته‌قینه‌وه‌كانیش باره‌گاكانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌دریان له شاره‌كه كردووه‌ته‌وه ئامانج.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، چركه‌ساتی یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان نیشان ده‌دات، كه سه‌ره‌تا ته‌قه له ئۆتۆمبێلێكی سپی ده‌كرێت و دواتریش ته‌قینه‌وه رووده‌دات.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه تۆماركراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه به روونی دیار نییه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ناو شاری كه‌ركووكه‌وه، هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خۆكوژیی بوونه.