ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    شوێنی بەغدادی ئاشكرا كرا

    شوێنی بەغدادی ئاشكرا كرا


    بە گوێرەی زانیارییە ھەواڵگرییەكان، شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا دەكرێت و بە ئۆتۆمبێلێكی تاكسیێكەوە لە عێراق ھەڵاتووە.
    ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق، لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ھەواڵگرییەوە بڵاویكردووەتەوە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی قائیم لەلایەن ھێزەكانی عێراقەوە، ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش، بە ئۆتۆمبێلێكی تاكسی زەردەوە راوەی رۆژئاوای ئەنباری بەجێھێشت و بەرەو سووریا ھەڵاتووە و چووتە ناوچەیەك لە نزیك دێرزوور.
    بەگوێرەی ھەواڵی ئاژانسەكە، بەغدادی بۆ ئەوە بە ئۆتۆمبێلی تاكسی زەردەوە ھەڵاتووە، تاكو گومانی لەسەر نەبێت و لە بۆردوومانی ئاسمانیشەوە پارێزراوبێت.
    ھەڵاتنی بەغدادی لە كاتێكدایە كە داعش تەنھا لە چەند ناوچەیەكی عێراق ماوە و ھەموو شوێنە ستراتیژییەكانی لەدەستداوە.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close