په‌رله‌مانتارێكى نزیك له عه‌بادى ئاشكراى ده‌كات، بۆ پێشوازیكردن له جێنشینی سعوودیه، كه بڕیار بوو له‌م مانگه‌دا سه‌ردانى عێراق بكات، به‌غدا داواى لێبوردن ده‌كات و ئاماده نییه پێشوازی لێبكات.
په‌رله‌مانتار جاسم محه‌مد جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى ئیئیتلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، كه به‌نزیك له عه‌بادى داده‌رنێت، ڕای گه‌یاند: "پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بانگهێشتى محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه‌ى بۆ به‌غدا كرد، كه بڕیار بوو له‌م مانگه‌دا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سعوودیه و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها كێشه‌ى لوبنان و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریری، له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت، دۆخه‌كه‌یان ئاڵۆز كردووه، گوتیشی: "بۆ عێراق قورسه له‌م دۆخه‌دا پێشوازى له كه‌سێك بكات، كه‌به‌هۆى كێشه‌ى نێوان سعوودیه و ئێران، له داهاتوودا زیانى پێبگات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه دواخستنى سه‌ردانه‌كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌بێت، چونكه به‌غدا ناتوانێت پێشوازى له كه‌سێك بكات به‌نیاز بێت دژایه‌تى ئێران و حزبوڵاى لوبنانى و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانى نێو عێراق، بكات.