ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاشكرايكرد، هێزه عێراقييه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى به نيازن په‌لامارى شارۆچكه‌ى مه‌خموور بده‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا ، هاتووه: ماوه‌ى پێنج رۆژه عێراق هێزه‌كانى له ده‌وروبه‌رى مه‌خموور كۆده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: حه‌شدى شه‌عبى به نيازه هێرشبكاته سه‌ر رێگه‌ى گوێڕ- ديبه‌گه- دوبز.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ رێگه‌گرتن له درووستبوونى شه‌ڕ هێزه‌كانى له مه‌خموور كشانده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كات ئه‌و هه‌وڵه شهڕفرۆشيانهيه بوه‌ستێنێت و هه‌روه‌ها داواشى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، ئيدانه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى حكومه‌تى عێراق بكات و بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستان فشار بخاته سه‌ر به‌غدا.