له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆری شاند و شاره‌زا و ئه‌ندامانی هه‌واڵگریی بیانی بۆ گه‌ڕان به‌دوای یه‌ك كه‌سدا كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعشه هاتوونه‌ته عێراق.
له‌ماوه‌ی 18 مانگی رابردووش‌دا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 جار شوێنی به‌غدادی ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام ئه‌و پاسه‌وانی و پارێزگارییه چڕه‌ی له رێبه‌ری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه كراوه، رێگه‌ینه‌داوه هیچ كه‌سێك لێی نزیكبێته‌وه.
به‌ڵام به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی گاردیان، رۆژی 3ـی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی2016، ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ك كه ماوه‌كه‌ی 45 چركه بووه، خه‌ریكبووه به‌غدادی بخاته تۆڕه‌كه‌وه‌و لایه‌نه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ستیان پێی بگات، چونكه له‌و كاته‌ی چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كانی داعشیان كردووه، له‌ناكاو له گوندێكی نزیكی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر گوێیان له ده‌نگی بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی گاردیان، ئه‌ندامێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه چاودێریی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی كردووه، به‌غدادی ماوه‌ی 45 چركه قسه‌ی كردووه‌و پاشان پاسه‌وانه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان پچڕاندووه و به خێرایی هه‌ستیان به‌و هه‌ڵه‌یه كردووه كه كردوویه‌تی.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردووش‌دا له گوندێكی باشووری قه‌زای به‌عاج له رۆژئاوای عێراق بۆ چه‌ند ساتێكی كه‌م به‌غدادی ئامێری په‌یوه‌ندی به‌كارهێناوه.
هیشام هاشمی، شاره‌زای عێراقی و توێژه‌ری مێژووی گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ڵێت: "به‌غدادی تاكه كه‌سه له‌ناو ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رێكخراوی داعشیان دامه‌زراندووه كه تا ئێستا له ژیاندا مابێته‌وه".
هاشمی روونیكردووه‌ته‌وه كه "له نێوان 43 سه‌ركرده‌ی سه‌ره‌كی داعشدا، به‌غدادی ته‌نها كه‌سه تا ئێستا ده‌ژی".
نه‌سرین ئه‌سه‌د ئیبراهیم كه به ده‌ریای زانیاری و ورده‌كارییه‌كانی رێكخراوه‌كه ناسراوه، پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2015 ده‌ستگیركرا گووتی: "دیدارێكی كورت له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كۆیكردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وكاته بووه كه هاتووه سه‌ردانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه كه به "ئه‌بو سه‌یاف" ناسرابوو.
به گاردیانی گوتبوو: "ته‌نها له‌و دیوی ده‌رگاكه‌وه "چا"ـم پێداون، به‌ڵام ده‌مزانی به‌غدادی له ژووره‌وه‌یه، كه‌چی ئه‌وكاته هاوسه‌ره‌كه‌م رێگه‌ی نه‌ده‌دا بیبینم".
ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كان له عێراق و ئه‌وروپا پییانوایه، زیاتر له 18 مانگه به‌غدادی له گوندێكی باشووری باجه نیشته‌جێییه، له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا دێت و ده‌چێت كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا و شارۆچكه‌ی شڕگات له باشووری مووسڵ.
3 ئاژانسی هه‌واڵگریی ته‌ئكیدیانكردووه‌ته‌وه كه ساڵی 2015 به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانه‌وه له نزیك شاری كه‌ركووك، به‌غدادی به سه‌ختی بریندار بووه. سه‌رچاوه‌كان بۆ گاردیانیان ته‌ئكیدكردووه‌ته‌وه كه چه‌ند مانگێك له شارۆچكه‌ی به‌عاج بووه تا چاكبووه‌ته‌وه، به‌ڵام برینه‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بووه‌و به‌وهۆیه‌وه جووڵه‌ی كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ی له ئه‌لبوكه‌مال به‌غدادیان بینیووه، دواینجار دوای مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو "خه‌لیفه"ـه‌كه‌ی داعشیان بینیووه‌و له دۆخێكی ده‌روونی خراپ‌دا بووه.
به‌ڵام ھێشتا كه‌س ده‌ستی به به‌غدادی رانه‌گه‌یشتووه‌و به‌رپرسێكی هه‌رێمیی له عێراق ده‌ڵێت: "به‌غدادی له لێواری گۆڕدایه و ئه‌مساڵ ده‌ستمان ده‌یگاتێ".