ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ هه‌ینی، نوره‌دین جانیكلی، وه‌زیری به‌رگری توركیا ده‌ستپكردنی هێرشی سه‌ر عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه به تۆپبارانكردن له سنووره‌وه راگه‌یاند.
وه‌ك رۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێكردووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، زریپۆش و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا له گوندی سوجدیجی سنوورییه‌وه، ده‌ستیان به بۆردومانكردن و تۆپبارانكردنی سنووری شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان كردووه.
ئه‌م قسانه‌ی جانیكلی له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی هابه‌ر تورك هاتووه و رایگه‌یاندووه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌كرده‌یی له سنووره‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هێشتا له سنوور نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه. كاتێك كه ده‌ڵێم به‌كرده‌یی، مه‌به‌ستم ئه‌وه هیچ هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێك روونه‌دات، چونكه هێزه‌كانمان هێشتا نه‌په‌ڕیونه‌ته‌وه ئه‌ودیو سنوور".
هه‌وره‌ها گوتیشی: "هیچ جێگره‌وه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ست نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و تۆڕ و گروپانه له باكووری سووریا له‌ناو ببه‌ین كه ئێمه به تیرۆرست ده‌یانزانین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه كوردییه‌كانی سه‌ر به یه‌په‌گه و په‌یه‌ده، كه توركیا به باڵی چه‌كداری په‌كه‌كه ناویان ده‌بات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ش رایگه‌یاندبوو، بۆردومانی ناوچه‌كانی سنووری عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه له‌نیوه‌شه‌وی رابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه و، تائێستا نزیكه‌ی 70 گوللـه تۆپیان ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه كردووه.
هه‌روه‌ها یه‌په‌گه جه‌ختیشی كرده‌وه، دوای هه‌ره‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له دژی هێزه كوردییه‌كان، ئه‌مه سه‌ختترین بۆردومانه كه بۆسه‌ر ناوچه كوردییه‌كان ئه‌نجامیداوه.