ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    هەلیکۆپتەرێکی ئەمریكی لە رۆژئاوای عێراق تێكدەشكێت

    هەلیکۆپتەرێکی ئەمریكی لە رۆژئاوای عێراق تێكدەشكێت

    فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا تێكشكانی هەلیكۆپتەرێکی سەربازی جۆری بلاك هۆك بە 7 سەربازەوە لە رۆژئاوای عێراق راگەیاند.

    بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە "بەپێی راپۆرتە بەراییەكان كۆپتەرەكە جۆری (HH-60 Black Hawk) ـە و بە 7 سەربازەوە لە نزیك قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار و لە نزیك سنوری سووریا كەوتووەتە خوارەوە."

    بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار "هەلیکۆپتەرە ئەمریكییەكە جۆری بلاك هۆكە، لە نزیك كارگەی فۆسفات لە قەزای قائیمی سەر بە پارێزگای ئەنبار كەوتووەتە خوارەوەو لە ئەنجامدا 2 كەس لە سەرنشینانی هەلیکۆپتەرەکە كوژراون، تاوەكو ئێستاش سوپای ئەمریكا هیچ راگەیەندراوێكی لەبارەی ژمارەی كوژراوەکان بڵاونەکردووەتەوە".

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close