له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی فاروقی كوڕان، له شاری ساداتی سه‌ر به پارێزگای مه‌نوفیه‌ی میسر، به‌ڕێوبه‌رێك و 22 قوتابی به هۆی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ژنه سه‌ماكارێكی میسر له كار دوورخرانه‌وه.
له سه‌ر شاشه‌ی ئه‌لیكترۆنی پۆلێكدا، گرته‌ی ڤیدیۆیی سه‌ماكارێك نمایشكراوه و قوتابییه‌كان له به‌رده‌میدا لاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌یه بووه هۆی توڕه‌یی و بێزاری دایك و باوكی ئه‌و قوتابیانه‌ی له قوتابخانه‌كه ده‌خوێنن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و رووداوه ده‌كه‌ن. دوای پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌ریه‌ك له 22 قوتابییه‌كه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له قوتابخانه دوور خرانه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ر و 15 مامۆستای قوتابخانه‌كه راپێچی لێكۆڵینه‌وه كران و به‌ڕێوبه‌ره‌كه له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
بلاوی بكه‌نه‌وه