باوكێك لە كاتی ئەنجامدانێ هێرشێكی قێزەوندا بۆسەر كچە 16 ساڵانەكەی، كورە هێرش بەرەكە دەگرێت.
بەپێی هەواڵێكی سایتی میرەر كچەكە لەگەڵ هاوڕی كوڕەكەی خۆیدا قسەی كردووە كاتێ لەپڕ جۆردان بانكس ، تەمەن 18 ساڵ، كەلەسەر كوشتن ڕاهێنانی پێكراوە، پەلاماری دەدات و بە قژ كچەكە ڕادەكێشێت ناو بۆ درەخت و دەوەكان، لەو كاتەدا باوكی كچەكە ووریا دەبێتەوە ودەستدەكات بە گەڕان بە شوێن كچەكەیدا و پاش كەمێك دوای ئەوەی كچەكە هاواری باویكی دەكات كچەكەی دەدۆزێتەوە و بەسەر هێرش بەرەكەدا هاواردەكات چیت لە كچەكەم كردووە؟.
دواتر بانكس هەوڵی ڕاكردن دەدات بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەكرێت و دواتر لە دادگا بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی و هەوڵی دەستدرێژی سێكسی و دزینی مۆبایلی كچەكە بە تاوانبار لەقەڵەمدەدرێت.
دادگای شارۆچكەی بریستۆڵ گوێی لە كەیسەكە گرتووە و دەركەوتووە بانكس كچەكەی ناچاركردووە جلەكانی دابكەنێت و سێكسی لەگەڵدا بكات و ئەوەندە بە توندی دەم و لوتی گرتووە كچەكە نەیتوانیوە هەناسە بدات.
پارێزەری تاوانبارەكە ڕایگەیاندووە بریگرتەكەی كەسێكی پێنەگەیشتووە و منداڵییەكی سەختی هەبووە.