به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، كۆریای باكوور شارێكی وڵاته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی مووشه‌كیدا پێكاندووه، كه زیاتر له 200 هه‌زار كه‌سی لێ ده‌ژیت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، كۆریای باكوور له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مووشه‌كی بالیستیدا شكستی هێناوه و، به‌و هۆیه‌وه شاری تۆكچۆنی پێكاندووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به چه‌ند وێنه‌یه‌كی گووگڵ ئێرس ده‌كات، كه له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكره‌ده‌وه گیراون و وێنه‌ی شوێنی بۆردومانه‌كه نیشان ده‌ده‌ن، كه زیانی زۆری پێگه‌یشتووه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه بڵاویكردۆته‌وه، مووشه‌كه تاقیكراوه‌كه له جۆری هوا سونگ كن -17 بووه و، له رۆژی 28 مانگی رابردوو له دووری 4 میل له باكووری پیۆنگ یانگ تاقیكراوه‌ته‌وه.
ده‌یلی مه‌یل نووسیویه‌تی، هه‌رچه‌نده مووشه‌كه‌كه به‌ر شوێنێكی زۆر قه‌ره‌باڵغ كه‌وتووه، به‌ڵام تائێستا كۆریای باكوور زیانه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.