بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ژێر فشاره‌كانی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تره‌مپ له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه كه‌سێكی ناته‌واوه، بكه‌وێته ژێر باری پشكنینێكی فه‌رمی پزیشكی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له ته‌ندرووستی ژیری و جه‌سته‌ییه‌كه‌ی دڵنیا ببنه‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره هه‌مان ئه‌و پزیشكه پشكنینی بۆ بكات، كه پێشتر پشكنینی بۆ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌نجامی پشكنینه‌كان به‌ئاشكرا رابگه‌یه‌ندرێن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی، پسپۆرانی پزیشكی ده‌ڵێن، پشكنینی جه‌سته‌ی ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، كه له پشكنینی خوێن، میز و دڵ پێكهاتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی پێویسته وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خه‌وتن و ژیانی سێكسی بداته‌وه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كاتی ده‌رچوونی پشكنینه ده‌روونی و ژیرییه‌كانی تره‌مپ نه‌كراوه، كه ئه‌وه‌ی جێگای گرنگییه، لایه‌نه ده‌روونی و ژیرییهكهیهتی.
پێشبینیش ده‌كرێت پشكنینه‌كان له رۆژی هه‌ینی 12ی ئه‌م مانگه له ناوه‌ندی واڵته‌ر ریدی نیشتیمانی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری واشنتۆن ئه‌نجام بدرێت، كه گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازییه له ئه‌مه‌ریكا.
تره‌مپ ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پشكنینانه هه‌موو ئه‌و گومانانه بڕه‌وێنێته‌وه، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزی ژیری و ده‌روونییه‌كه‌ی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه.
ده‌نگۆی زۆر له‌باره‌ی ته‌ندروستی ژیری تره‌مپ بڵاوكراونه‌ته‌وه، دواجاریش په‌رتووكێكی نوێ كه له‌لایه‌ن مایكل وۆڵف رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه داهێنراوه، باس له‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووی ژیری و ده‌روونییه‌وه ناته‌واوه، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ش، گوتوویه‌تی، تره‌مپ هاوڕێ كۆنه‌كانی ناناسێته‌وه و، زۆربه‌ی جاریش چیرۆكی روودوه جياوازهكان به هه‌مان ده‌سته‌واژه ده‌گێڕێته‌وه. كۆشكی سپیش هه‌موو ئه‌و پرسیارانه به شه‌رمه‌زاری ده‌زانێت، كه له‌باره‌ی شایسته‌یی ژیری تره‌مپ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێن.
به‌ڵام ئارسه‌ر كابلان سه‌رۆكی به‌شی ئه‌خلاقییه پزیشكییه‌كان له كۆلیژی نیۆیۆرك پێشبینی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێك له‌باره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی تره‌مپه‌وه بزانن، له‌كۆتاییدا تووشی بێئومێدی ده‌بن، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكردووه "تره‌مپیش وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه رێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی بكات، چونكه ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی خۆیه‌تی، هیچ یاسایه‌كیش نییه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت".
ماوه‌یه‌كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی چه‌ند جووڵه‌یه‌كی سه‌یر و ره‌فتارێكی نامۆ و بڕیاره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی، كه‌وتۆته به‌ر لێشاوێك ره‌خنه‌ی ناوخۆیی و جیهانی، كه زۆرێك له بۆچوونه‌كان ره‌فتاره‌كانی تره‌مپ به نامۆ و سه‌یر و سه‌مه‌ره ناوده‌به‌ن و، به‌شێكی زۆریشیان نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ر ژیری و ده‌روونی تره‌مپ داناوه.
بڵاوی بكه‌وه