وته‌بێژی یه‌په‌گه له عه‌فرین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین و به‌رده‌وامده‌بن له خۆڕاگری، دژی توركیا و گرووپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی.
بروسك حه‌سه‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كهوێنهیهكى بۆ خه‌ندان ناردووه راگه‌یاند، شه‌ڕی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه چووه‌ته‌وه، قۆناغێكی نوێوه‌و به‌رده‌وامده‌بن له‌شه‌ڕ، تا یه‌ك سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر خاكی عه‌فرین مابێت،"ئه‌و شه‌ڕه ئاسان نابێت به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌خایه‌نێت".
حه‌سه‌كه، به‌ڵێن به خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌دات كه"یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه رێگا ناده‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وامبێت، له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد".
"ئێمه تا ئێستا له قۆناغی به‌رگری له خه‌ڵك بووین و له‌مه‌ودوا ده‌ست به قۆناغی هێرشكردن ده‌كه‌ین، له دژی هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانى هاوپه‌یمانی"بروسك حه‌سه‌كه وادەڵێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه به‌هێزێكی گه‌وره‌تر و ژماره‌یه‌كی زۆرتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه راجۆ و بلبلهو جندێرس و هه‌موو ناوچه‌كانی تری عه‌فرین،"سه‌رله‌نوێ شكست به‌هێزه داگیركه‌ران ده‌هێنین".

بڵاوی بكه‌نه‌وه