ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدیۆ..بەرپرسێکى تەندروستى روبەڕووى لێشاوێک ڕەخنە و گاڵتەپێکردن بووەوە

    ڤیدیۆ..بەرپرسێکى تەندروستى روبەڕووى لێشاوێک ڕەخنە و گاڵتەپێکردن بووەوە

    بەرپرسێکى تەندروستى لە ویلایەتى کالیفۆرۆنیاى ئەمریکا ڕوبەڕووى ڕەخنە و گاڵتەپێکردنى زۆر بوویەوە، بەهۆى ئەوەى لەکاتى ڕێنماییکردنى خەڵک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا، پەنجەى لەزمانیدا.
    .
    سارە کودى بەرپرسى تەندروستى گشتى لە ناوچەى سانتا كلارا، لەکاتێکدا رێنمایی خەڵکى دەکرد بۆ پاکوخاوێنى و خۆپاراستن لە کۆرۆنا، پەنجەى خستە سەر زمانى، ئەوەش روبەڕووى شەپۆلێک ڕەخنە و گاڵتەپێکردنى کردەوە.
    .
    بەرپرسەکە وتى “هەوڵبدەن دەست لە دەموچاوتان مەدەن، لەبەرئەوەى دیارترین رێگەى گواستنەوەى ڤایرۆسەکە دەستدانە لە لوت و گوێ و چاو”، بەلام لەو کاتەدا خۆى پەنجەى خستە سەر زمانى.
    .
    گرتەى ڤیدیۆیی قسەکردنى بەرپرسەکە، زیاتر لە شەش ملیۆن جار سەیرکراوە.


    بەپێی پێگەى “زە هیل”، سارە تەنها بەرپرس نییە کە ڕووبەڕوى دۆخى لەو شێوەیە بوبێتەوە، بەڵکو چەندین بەرپرسى دیکە دەستیان لە دەموچاویان داوە، لەکاتێکدا ئامۆژگارى خەڵک دەکەن ئەو کارە نەکەن.
    .
    دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە لێدوانێکى مشتومڕ ئامێزدا ڕایگەیاند، ماوەى چەند هەفتەیەکە دەستى لە دەموچاوى نەداوە، لەپێناو پارێزگاریکردن لەخۆى.
    .
    بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەى مردووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە بۆ 12 کەس