ماڵپەڕی (ئەلعەربیەی فارسی) تۆمارێكی ڤیدیۆیی ساتەوەختی بەخاكسپاردنی هاوڵاتییەكی ئێرانی بڵاوكردەوە .
دیمەنی بەخاكسپاردنەكە لە پارێزگای گەیلانی ئێران تۆمار كراوە و چەند هاوڵاتییەك سەرقاڵی بەخاسپاردنی تەرمێكن كە تووشبووی كۆرۆنا بووە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان، گۆڕی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن، بەراورد بە گۆڕی ئاسایی دەبێت قوڵتر بێت.
بلاوی بكهنهوه