لە ھۆڵەندا بە چەقۆ ھێرشكرایە سەر سادق زه‌رزا، كه‌سایه‌تی و ئه‌ندامی پێشووی رێبه‌ریی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
سەرچاوەیەك لە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، رایگەیاند: "رۆژی هه‌ینی 19/6/2020، له وڵاتی هۆڵه‌ند به چه‌قۆ هێرشكرایه سه‌ر سادق زه‌رزا، كه‌سایه‌تی و ئه‌ندامی پێشووی رێبه‌ریی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە: "كه‌سێک به ناوی (ڕ. پ) خه‌ڵكی شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستانە، گوایه بۆ خوێندن و ده‌وره‌ی پسپۆڕیی پزیشكی له هۆڵه‌ند بووه، پەیوه‌ندیی به هاوڕێ سادق زه‌رزا ده‌كات و داوای چاوپێكه‌وتن و رێنوێنیی لێده‌كات، كاتێك ده‌ڕواته شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه و به ده‌سته گوڵێكه‌وه ده‌چێته لای، ئەو كەسە به چه‌قۆ هێرشی ده‌كاته سه‌ر و چه‌ند چه‌قۆ له سینگ و له‌شی سادق زه‌رزا ده‌دات. دوای رووداوەكە هێرشبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هۆڵه‌نداوه ده‌سبه‌سه‌ر كراوەو ئێستا لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو پێشتر سادق زه‌رزا، چه‌ند ده‌وره ئه‌ندامی رێبه‌ریی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه و خۆی و بنه‌ماڵه‌كەی خزمه‌تێكی زۆریان به جوڵانه‌وه‌ی كورد له رۆژھەڵاتی كوردستان كردووه.
بڵاوی بكه‌نه‌وه