لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە کۆمەڵیک پیاو خەریکی سووتاندنی کۆمەڵیک جووچکەن. تاوەکو ئێستا نازانرێت شوێنی رووداوەکە کوێیە یان کەی روویداوە، بەڵام وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، شوێنەکە لە دەشتایی دەکات و پیاوەکانیش بە زمانی کوردی قسەدەکەن.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ژمارەیەک پلاسکۆ کە جووچکەیان تێدایە، هێشتا زیندوون و دەنگیان دەبیسترێت، لە چۆڵاییەک دانراون و سووتەمەنییان پێدادەکرێت و پاشان دەسووتێنرێن.
دەنگێک لە ڤیدیۆکەدا داوا دەکات ئەو "جووچکانەی زیندوون" و هێشتا ئاگریان نەگرتووە بسووتێنرێن، بەڵام هەمان دەنگ جارناجار دەبیسرێت کە دەڵێت، "یاخوا ماڵ و منداڵت ئاوا بسووتێنرێن، هەروەک چۆن ئەوانە [ئەو جوچکانە] دەسووتێن".
هەمان کەس کە بە کوردی قسەدەکات، باس لە کەسێک دەکات کە دیارە لە شوێنەکەیە و دەڵێت، "ویژدانت نییە".
لە ڤیدیۆکەدا ناوی دوو کەس دەبیسترێت کە ناویان بە "کاک جەبار" و "کاک سەڵاح" دەهێنرێت.
بلاوی بكهنهوه