ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدیۆ.. بەرپرسێک لە گەرماودا بەشداریی کۆبوونەوەی کردووە

    ڤیدیۆ.. بەرپرسێک لە گەرماودا بەشداریی کۆبوونەوەی کردووە


    بەرپرسێکی حکومەتی ئیسپانیا وازهێنانی لە پۆستەکەی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار کرد، بەهۆی ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی فەرمی کارەکەیدا سەرقاڵی خۆشۆردن بووە و لە گەرماودا دەرکەوتووە.

    رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، بیرناردۆ بۆستیلۆ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شارێک لە باکوری ئیسپانیا وازهێنانی لە کارەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەندامەکاندا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە شێوەیەکی هەڵە دەرکەوتووە و لەکاتی خۆشۆردنیدا بووە.

    ئاماژە بەوەکراوە، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی تۆریلافیگا سەبارە بە هەندێک لە کێشەکانی شارەکە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کۆبوونەوە، پەخشەکەش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بووە کە نزیکەی ٥٢ هەزار کەس بینیویانە، کۆبوونەوەکە لە هەشتی بەیانیدا کراوە و تێیدا ڕۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی راگەیاندن ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە.

    کۆبوونەوەکە لە نیوەی ڕۆژەکەدا کراوە، برنارد ترساوە فریای گەرماو نەکەوێت هەر بۆیە بە کچەکەی وتووە ئامادەکاری بۆ بکات و لاپتۆپەکە بە جۆرێک لە گەرماوەکەدا دابنێت کە گوێی لە ئەندامانی دەستەکە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا برنارد ڕاهێنەری مەلەوانییە.

    وێنەی لای راستی برنارد لەکاتی گەرماودا لەسەر شاشەی لاپتۆپەکە دەرکەوتووە، هاوڕێکانی هەوڵیانداوە پەیوەندی پێوەبکەن و ئاگاداری بکەنەوە، بەڵام بەهۆی دەنگی ئاوی گەرماوەکەوە گوێی لە زەنگی مۆبایلەکەی نەبووە.

    ئەندامانی دەستەکە بەو دۆخەی برنارد بێزار دەبن و یەکێکیان دەڵێت "شتێک بە بیرنی بڵێن.. بەخێرایی شتێکی پێبڵێن"، یەکێکی تر وتوویەتی "ناتوانین پەیوەندییەکەی بپچڕێنین یان هەر کارێکی تر بێت بیکەین؟"، ناچار سەرۆکی شارەوانی بەهۆی ئەو دۆخەی بیرناردەوە کۆبوونەوەکەی کۆتایی پێکهێناوە.

    بیرنارد وتوویەتی "ئەوە تەنیا ڕووداوێک بوو من بێ تاوانم، بەهۆی هەڵەی تەکنەلۆژیاکەوە بووە کە وێنەدانەوەی منی گواستووتەوە، ئەگینا لە بنەرەتدا هیچ مەبەستێکی ترم نەبووە".

    بلاوی بكه‌نه‌وه‌