ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدۆ : یەکەم لێدوانی دەروێشەکانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی

    ڤیدۆ : یەکەم لێدوانی دەروێشەکانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی


    هەزاران دەروێش لە سنووری باشماخەوە بەبێ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت، هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و یەکێک لە دەروێشەکان دەڵێت، دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانین و لە مەریوانەوە هاتوون بۆ بەشداریکردن لە بەخاکسپاردنی رێبەرەکەیاندا.
     
    یەکێک لە دەروێشەکان بە چاوی پڕ گریانەوە گوتی کە هاتووە بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی شێخ محەممەدی کەسنەزانی.
     
    ئەمڕۆ دەروێشەکان بە شمشێر، خەنجەر و تەورەوە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیان تێپەڕاندووە و دەیانەوێت لە سلێمانی بەشداری لە پرسەی رێبەرەکەیاندا بکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، جێگرەوەی رێبەرەکەیان دەرببڕن.
     
    رۆژی 4ی تەممووزی 2020، شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

    بلاوی بكه‌نه‌وه‌

    .......نوێ ده‌كرێته‌وه‌
    چاوتان له‌سه‌ر مالپه‌ری شایسته‌ بێت

    له‌رێی ته‌له‌گرامه‌وه‌ ئاگاداری نوێترینه‌كان به‌


    بازگەی کەلەک ..2020/7/9
    دەروێشەکان ئەلقەی زیکریان بەستا لە بازگەی کەلەک
    بەرێ کەوتن بۆ سلێمانى