ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    فەڕەنسا ڕێگەی بە بەریتانیا نەدا کاروانێکی هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە کەمپی پەنابەرانی کاڵێی‎

    فەڕەنسا ڕێگەی بە بەریتانیا نەدا کاروانێکی هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە کەمپی پەنابەرانی کاڵێی‎



    بەرپرسانی فەڕەنسا ڕێگەیان بە کاروانێکی هاوکاری مرۆیی بەریتانیا نەدا بگەیەندرێتە کەمپی پەنابەرانی کاڵێی لە فەڕەنسا.
    ماڵپەڕی گاردیان بڵاویکردەوە ، کاروانی هاوکاریە مرۆییەکانی بەریتانیا لە ٢٥٠ ئوتومبیل ولۆری و پاسی بچوک پێکهاتبوون و لە شاری دۆڤەری بەریتانیا گلدرانەوەو بەرپرسانی فەڕەنسا ڕێگەیان نەدا بگەیەندرێتە پەنابەرەکانی کەپمی کاڵێی لە فەڕەنسا.

    دوابەدوای ڕێگریکردنەکە ئێوارەی دوێنێ شەممە خۆپیشاندانێک لەبەردەم باڵیۆزی فەڕەنسا لە لەندەن ئەنجامدرا.

    بە گوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە کاروانەکە لەلایەن حەوت گروپی کەمپینی هاوکاری مرۆییەوە کۆکرابوونەوە کە لە نێویاندا (ئەنجومەنی هاوڵاتی و ڕێگەگرتن لە هاوپەیمانی شەڕ) هەبوون کە دوێنێ شەممە لە کاتی بەیانیدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە بەڕێکەوتن و لە بەنداوی کەنتەوە ڕێگەیان لێگیرا بەرەو شاری کاڵێی تێپەڕببن.
    جۆن ریس کە یەکێکبوو لە ڕێکخەری کەمپینە خێرخوازیەکەو نوێنەرایەتی ئەنجومەنی هاوڵاتیان دەکات، بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاند "سەدان ئوتومبیل لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە لەندەن خۆپیشاندانیان ئەنجامداوەو ئێمەش هاوکاریە مرۆییەکان لەبەردەم دەرگای باڵیۆزخانەکە جێدەهێڵین وپێیان دەڵێین ئێوەبوون ڕێگەتان لە گەیاندنی هاوکاریەکان گرت هەر ئێوەش هاوکاریەکانیان پێبگەیەنن ".
    ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە ماوەی چەندین مانگبووە کەمپینەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی کۆمەک بوون و دو ڕۆژ پێش ئەوەی هاوکاریەکان بگوازنەوە گروپە خێرخوازیەکان نامەیەکیان لە بەرپرسانی فەڕەنساوە پێگەیشتووەو پێیان ڕاگەیاندوون ڕێگەیان پێنادەن هاوکاریەکان بگەیەننە فەڕەنسا.

    ڕیس ئاماژەی بەوەشکرد "بەرپرسانی فەڕەنسا لە نامەکەدا نوسیویانە ' لە ڕابردوودا گرژی لە کەمپی کاڵێیدا ڕوویداوە ' کە ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە ، هەروەها نوسیویانە ' بەریتانیەکان ئاژاوەیان لە پاڵەوانێتی یۆرۆی ئەمساڵدا ناوەتەوە لە فەڕەنسا ' کە ئەوەش پەیوەندی بە ئێمەوە نیە".

    وتیشی "لە نامەکەدا ئاماژە بە هەڕەشەی تیرۆر لە فەڕەنسا دراوەو ئەمانەش وەکو هۆکارێک بۆ ڕێگریکردن لە گەیاندنی هاوکاریەکان باسکراون ".

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close