ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    بەرپرسێکی ئێران: ئەگەر هێرش لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەین بارزانی بەرپرسیارە

    بەرپرسێکی ئێران: ئەگەر هێرش لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەین بارزانی بەرپرسیارە


    موحسین ڕەزای، ئەمینداری ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران لەبەرنامەی "یەک نیگا" ڕایگەیاند مەسعود بارزانی هاوکاری هێزەکانی کۆمەڵە  و دیموکراتی کردووە لەم چەند ماوەی ڕابردوودا و ئەگەر بازرانی هەوڵی نەبێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و هاوارییەکان ئەوا ئێران هێرشی وێرانکەر ئەنجام دەدات ئەنجامەکەشی لە ئەستۆی بارزانیە.
     ڕەزای لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاند "گوروپە تیرۆرستییەکانی وەک موجاهیدینی خەڵق و سعودییە هاوکارییان هەیە بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵە و دیموکرات، کە دوو نوسینگەیان لە نزیک سنورەکانی ئێران بۆ کردوونەتەوە تا هێرشی بەردەوام بکەنە سەر ئێران، بەڵام ئەگەر مەسعود بازرانی بیرێک بۆ ڕاگرتنی ئەو پرۆژەیە نەکاتەوە ئەوا بە زووی هێرش دەکرێتە سەر ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان و ئەنجامی هێرشەکانیش لە ئەستۆی بارزانییە".
    موحسین ڕەزای ڕاشیگەیاند "ئەو هێزانە لەسەر سنور چەندین هەوڵیانداوە بۆ زیانپێگەیاندنی ئێران بەڵام تا ئێستا لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوونەبوون".
    ئەمینداری ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێران وتوشیەتی " ئەو هەوڵەی سعودییە بۆ زیانپێگەیاندنی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها لە چوارچێوەی سنورەکانی هەرێمی کوردستاندا نەماوەتەوە و لە ئێستادا لە سنوری پاکستان و ئێران سەرقاڵی درووستکردنی هێزی تیرۆرستین".
    ڕەزائی ڕاشیگەیاندووە "بە هێزەکانی دیموکراتیان ڕاگەیاندووە کە ئێوە بڕۆن لە ئێران هێرش ئەنجام بدەن گرنگ نییە لە چ شوێنێکە گرنگ ئەوەیە دەنگی تەقە ببیستین و دواتر وەرنەوە پارەی خۆیان وەربگرن".
    ئەو وتانەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران لەکاتێکدا، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بڕیاربوو بارزانی سەردانی ئێران بکاتو لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێراندا کۆبێتەوە، کە پێدەچێت ئەم هەڕەشەو هۆشدارییانەی ئێران هۆکارێکی تربێت بۆئەنجامنەدانی گەشتەکەی بارزانی بۆ ئێران.
    ئەمڕۆ ١٨ی تەموزی ٢٠١٦، حکومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی لێدوانەکانی موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجومەنی دەستنیشانی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێران  دایەوە کە وتبووی "وڵاتی سعوودیە یارمەتیی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئێرانی داوە و لە شاری هەولێر دوو حزبی كوردی ڕۆژهەڵاتی چالاك كردووە و بنكەیان لەنزیك سنوورەكان ئێران دامەزراندووە، ئەگەر ئەوان هەر بەردەوام بن و حكوومەتی هەرێم بیرێك لەم بابەتە نەكاتەوە، ئەوا بەمزووانە لەدژیان ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەین و ئۆباڵەكەیش دەخەینە سەر شانی سەرۆك بارزانی."
    لە بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، سەرتاپای ئەو زانیاری و لێكدانەوانەی موحسین ڕەزایی لەبارەی ڕووداوە سنوورییەكانی ئەم دواییه‌وە كە لە چاوپێكەوتنەكەدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەبەکەی یەکی وڵاتەکەیدا باسی كردووە هەڵەن و هیچ بنەمایەكی نییە.
    ئەوەشی وتووە "كۆمیتەیەكی هاوبەشی ئەمنی لەنێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستاندا هەیە. هەر گرفت و كێشەیەك هەبێت لەو كۆمیتەیەدا باس دەكرێ و چارەسەر دەكرێ. ئەگەر یەك بەڵگە هەبێت لەسەر ڕاستیی قسەكانی بەڕێز ڕەزایی، با كۆمیتەی هاوبەشی ئەمنی بەدواداچوونی بۆ بكات."
    حکومەتی هەرێم لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، سەقامگیری ئێران بە لای هەرێمەوە گرنگە و دەشبێت هەر لایەنێک خۆی بتوانێت هۆکاری گرفتەکان بدۆزێتەوە و چارەسەریان بکات، هاوکات ئەوەش هاتووە کە هەرێمی کوردستان پەرۆشە بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا.
    ڤیدۆكه‌ به‌ ئیرانی بوو بۆیه‌ دای نانین

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close