چه‌ند زانیارى یه‌كى زۆر به‌سود كه له‌وانه‌یه زۆربه‌مان نه‌یزانین
1- زۆر جار كه ئێمه ده‌چینه تاقیگه‌كان یان بۆلاى لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینى چاو ئه‌نجام بده‌ین ده‌بینین جارى واهه‌یه 6/6 ده‌رده‌چێت یان 6/9 یان ...هتد ده‌رده‌چێت ئایا ئه‌مه له چى یه‌وه هاتوه؟
6/6 واته ئه‌وه‌ى چاوى مرۆڤێكى ئاسایى ده‌توانێت له دوورى 6 م وه بیبینێت چاوى تۆش ده‌توانێت له دوورى ئه‌و شه‌شه مه‌تره‌وه بیبینێت,كه‌واته چاوت ته‌واوه‌و هیچ كه‌م و كوڕى یه‌كى بینینى تێدا نیه.
یان جارى واهه‌یه 6/9 ئه‌مه به واتاى ئه‌وه‌ى چاوى مرۆڤى ئاسایى له دوورى 9 مه‌تره‌وه ده‌یبینێت تۆ نا‌توانیت وه‌كو ئه‌و بیبینیت و له دوورى 6 مه‌تره‌وه ئه‌مه ده‌بینیت و پێويست ده‌كات 3 مه‌تر بێيته پێشتر كه‌واته كه‌مو كوڕى له بینینت داهه‌یه‌و پێویستیت به چاره‌سه‌ر یان چاویلكه‌ى پزیشكى تایبه‌ته به گوێره‌ى ڕێنمایى و بۆ ئه‌وانه‌ى تریش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه.
2- زۆر جار كه باسى ته‌له‌فزیۆن ده‌كرێت یان ده‌چین له بازاڕه‌كان ته‌له‌فیزیۆن بكڕین كابرا ى دوكاندار ده‌ڵێت فڵان ته‌له‌فیزیۆنه شاشه 42 یان 32 یان 50 یان ..هتد.ئه‌مه له‌چى یه‌وه هاتوه؟
مه‌به‌ست له‌م ژماره‌یه بریتى یه له دایه‌گۆناڵ (ژێ) ى ته‌له‌فیزیۆنه‌كه واته ئه‌گه‌ر بوترێت شاشه 40 ه واته ژێى ته‌له‌فزیۆنه‌كه ( وه‌ك له‌و ێنه‌كه ڕونكراوه‌ته‌وه 40 ئینجه وه 1 ئینج =2.5 سانتیمه‌تر كه‌واته 40*2.5 ده‌كاته 1مه‌تر,بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌له‌فزیۆنێك شاشه 40 بێت و ژێیه‌كه‌ى بپێوین ده‌بینین 1 مه‌تر ده‌رده‌چێت.ئه‌مه بۆ هه‌موو جۆره‌كانى تریش ڕاسته.
3- شتێكى تر كه زۆر جار گوێبیستى ده‌بین پایسكیل ( دوو چه‌رخه) یه زۆر جار ده‌وترێت فڵان پایسكیل 24 ه یان 26 یان 28 یه,ئایا ئه‌مه له چى یه‌وه هاتوه؟
دیاره مه‌به‌ست له‌و ژماره‌یه‌ى كه ده‌وترێت بریتى یه له تیره‌ى تایه‌ى پاسیكیله‌كه واته ئه‌گه‌ر بوترێت پایسكیله‌كه‌م 24 یه ئه‌وه واته تیره‌ى تایه‌كه‌ى 24 ئینجه‌و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بیكه‌ینه مه‌تر وه‌كو هى ته‌له‌فیزیۆنه‌كه 24 * 2.5 ى ده‌كه‌ین ده‌كاته 60 سانتیمه‌تر واته ئه‌گه‌ر تیره‌ى تایه‌ى پایسكیلى 24 ى بپێوین ده‌بینین 60 سانتیمه‌تره, ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى تریش ڕاسته.
4- یه‌كێكى تر له‌و شتانه‌ى كه زۆرێكمان هه‌ر ته‌نها سه‌ر پێى بیستومانه‌و نازانین وورده‌كارى یه‌كه‌ى چى یه ئه‌ویش سپلیته ,كاتێك ده‌چین سپلیتێك بكڕین كابراى فرۆشیار ده‌ڵێت ئه‌وه 2 ته‌نیه یان 2.5 وه یان ...هتد,ئه‌وه له چى یه‌وه هاتوه؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین چۆن بۆ پێوانه‌ى درێژى مه‌تر و سانتیمه‌ترو ...هتد هه‌یه بۆ پێوانى ڕوبه‌ر مه‌تر دوو جا هه‌یه بۆ پێوانى خێرایى كات هه‌یه و ...هتد به‌م شێوه‌یه بۆ سپلیتیش یه‌كه هه‌یه كه هه‌ر ته‌نێك = 12000 یه‌كه‌ى ساردكردن,كه ده‌چین سپلیت بكڕین ده‌بێت بزانین بۆ چى ژورێك ده‌یكڕین و پێوانه‌ى ژوره‌كه چه‌ند به‌چه‌نده واته درێژى و پانى و به‌رزى بۆ ئه‌وه‌ى بزانین چه‌ند ته‌نى ده‌وێت با نمونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ژورێكمان هه‌بێت ( 5م * 4م) وه به‌رزى یه‌كه‌ى 3مه‌تر بێت و هه‌ر مه‌تر سێجایه‌ك ( 300 ) یه‌كه‌ى ساردكه‌ره‌وه‌ى پێویسته كه‌واته
5 * 4 * 3 * 300 = 18000 یه‌كه‌ى سارد كه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌ین به ته‌ن و بزانین ئه‌و سپلیته‌ى كه ده‌یكڕین چه‌ند ته‌نى بێت ,پێشتر ووتمان 1 ته‌ن = 12000 یه‌كه‌ى ساردكه‌ره‌وه
كه‌واته 18000 / 12000 = 1.5 ته‌ن كه‌واته پێویستیمان به سپلیتێكى 1.5 ته‌نى هه‌یه بۆ ئه‌و ژوره.
5- یه‌كێكى تر له‌و شتانه مه‌سه‌له‌ى په‌ستانى خوێنه ( ضغط الدم ) كاتێك یه‌كێك ده‌چێت ( ضغط) ى خۆى ده‌گرێت ده‌بینین ضغط یان بڵێین په‌ستانى ژماره‌یه‌كى ڕێژه‌یى ده‌رده‌چێت كه ده‌كه‌وێته سنورێكه‌وه كه له ڕ‌وى پزیشكى یه‌وه دیارى كراوه‌و و ڕونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر له سنورى ( ئه‌وه‌نده بۆ ئه‌وه‌نده) دابێت ئه‌وه كاریگه‌رى یه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه. بۆ نمونه
كه‌سێك ده‌چێت ضغط ده‌گرێت و 117 /76 ده‌رده‌چێت, ژماره گه‌وره‌كه بریتى یه له په‌ستانى خوێن له دڵه‌وه بۆ خوێنبه‌ره‌كان كاتێك دڵ لێده‌دات و وه ماسولكه‌كانى دڵ له ناوه‌وه ده‌چنه‌وه یه‌ك, وه ژماره نزمه‌كه‌ش هه‌ر بریتى یه‌له پێوانى په‌ستانى خوێن له خوێنبه‌ره‌كان دا به‌ڵام جیاوازى یه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بریتى یه له پێوانى نێێووqsوان دوو لێدانى دڵ ( ئه‌و كاته‌ى كه ماسولكه‌كانى خوێن له وه‌ستان دایه له نێوان لێدان و پڕكردنه‌وه‌ى له خوێن.
سنوره‌كانیش به‌م شێوه‌یه دانراون
جۆرى په‌ستانى خوێن به‌رزترین ڕێژه نزمترین ڕێژه
1- ئاسایى ( نۆرماڵ) كه‌متر له 120 و كه‌متر له 80
2-نه ئاسایى یه نه به‌رزه ( مام ناوه‌نده) 120 - 139 یان 80 – 89
3- په‌ستانى به‌رز ( قۆناغى یه‌كه‌م) 140 – 159 یان 90 – 99
4- په‌ستانى به‌رز ( ق2) 160 یان به‌رزتر یان 100 یان به‌رزتر
5- ته‌واوى په‌ستانى به‌رز به‌رزتر له 180 یان به‌رزتر له 110
( پێویستى به چاره‌سه‌رى خێرا هه‌یه )
بیریشمان نه‌چێت بۆ پێوانه‌كردنى په‌ستانى خوێن به زۆرى شله‌ى وه‌كو جیوه به‌كارده‌هێنرێت و به (mm Hg) دیارى ده‌كرێت واته ده‌بێت بزانین كه ئایا له كاتى پَوانه‌كردنى په‌ستان (ضغط) ى كه‌سێك ئه‌و شله ( جیوه) یه چه‌ند به‌رز ده‌بێته‌وه‌و و به‌م شێوه‌یه سنوره‌كه‌ى دیارى ده‌كرێت و كه‌سى تایبه‌تمه‌ند بڕیارى لێده‌دات.
6- شتێكى تر كه هه‌مانه ئه‌ویش سه‌لاجه یان به‌فرگرى ماڵان ,زۆرجار كه ده‌چینه بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ى كه به‌فرگرێك بكڕین سه‌ره‌ڕاى جۆره‌كه‌ى ده‌ڵێین با 10 قه‌ده‌م یان 12 قه‌ده‌م,18 قه‌ده‌م یان ...هتد بێت به گوێره‌ى پێویستى خۆمان ئایا ئه‌وه ماناى چى یه؟
سه‌ره‌تا كه ده‌ڵێین قه‌ده‌م واته ( پێ) ئه‌مه‌ش وه‌كو زۆر به‌مان ده‌زانین پێوانه‌یه‌كى ئینگلیزى یه‌و به ( فیت ) ناسراوه وه 1 مه‌تر = 3.28 فیت و كاتێك ده‌ڵێین به‌فرگره‌كه‌مان 18 قه‌ده‌مه ئه‌وه واته 18 فیته به‌ڵام له ڕاستى دا 18 فیت سێجایه چونكه پێوانه‌ى درێژى و پانى و به‌رزى یه,بۆ ئه‌وه‌ى بزانین به‌فرگره‌كه‌مان چه‌ند قه‌ده‌مه ئه‌وه دێین درێژى و پانى و به‌رزى بۆشایى ناوه‌وه‌ى به‌فرگره‌كه ده‌پێوین ( ئه‌وه‌ى كه به كاردێت) دواتر هه‌رسێك ژماره‌كه لێكدان ده‌كه‌ین و ژماره‌یه‌ك به سێجا ده‌رده‌چێت ئینجا بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌ین به فیت لێكدانى 3.28 ى ده‌كه‌ین و ژماره‌ى قه‌ده‌مى به‌فرگره‌كه ده‌رده‌چێت .
بە سوپاسەوە وەرگیراوە.....