هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى زۆر له باره‌ى كۆتايى جيهان، زانايه‌كى شاره‌زاى بوارى فه‌له‌كى ئاماژه بۆ ئه‌گه‌رى روودانى به‌ركه‌وتنى ههسارهيهك به زه‌وى ده‌كات.
دێڤيد ميد، يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى بۆ پشتيوانى له بيردۆزهكانى په‌نا بۆ ده‌قه‌كانى ئينجيل و چيرۆك و خه‌وبينين ده‌بات و ئه‌و مه‌زنده‌ى ئه‌وه ده‌كات، هه‌ساره‌ى ناڕوونى نيبيرۆ خۆى به زه‌ويدا بكێشێت.
ئه‌و زانايه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رى زۆره ديارده‌ى خۆرگيرانى ئه‌م مانگه ئاماژه بێت بۆ نزيكبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ساره‌يه و خۆكێشانى به زه‌ويدا.
پێشتر زانايان هيچ زانيارييه‌كيان له باره‌ى بوون و جووڵه‌ى ئه‌و هه‌ساره‌يه به ئاراسته‌ى زه‌وى نه‌كردووه.
ئه‌و زانايه ژماره‌يه‌ك وته و رسته‌ى كتێبى ئينجيلى وه‌ك به‌ڵگه‌ى مهزندهكانى ئاماژه پێكردووه.
پێشتر ده‌نگۆى زۆر له باره‌ى هه‌ساره‌يه‌كى نه‌ناسراو بڵاوببونه‌وه، به‌ڵام ناسا رايگه‌ياندبوو، بوونى ئه‌و هه‌ساره‌يه راست نييه و ته‌نيا فێڵێكه له ئينته‌رنێت بره‌وى پێده‌درێت.
له 2003ه‌وه گريمانهى ئه‌وه له ئارادايه هه‌ساره‌ى نيبيرۆ كه به هه‌ساره‌ى X ناسراوه خۆى به زه‌ويدا بكێشێت.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه دێڤيد ميد، رايگه‌ياندبوو، له ئۆكۆتۆبهرى ئه‌مساڵدا ئه‌و هه‌ساره‌يه خۆى به زه‌ويدا ده‌كێشێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به هۆى گۆشه‌ى بينينى زه‌وييه‌وه ئه‌سته‌مه به ته‌واوى بتوانرێت جووڵه‌ى ئه‌و هه‌ساره‌يه چاودێرى بكرێت.
له ئێستادا ميد بۆچوونه‌كانى گۆڕيوه و باس له‌وه ده‌كات، ديارده‌ى خۆرگيرانى گه‌وره كه له ئه‌مريكا رووده‌دات ئاماژه‌يه‌كى روونه بۆ روودانى بهيهكداكێشانى ئه‌و هه‌ساره‌يه له‌گه‌ڵ زه‌ويدا.
ناوبراو به رۆژنامه‌ى ده‌يلى ستارى وتووه: رۆژى 21ى ئه‌م مانگه ديارده‌ى خۆرگيرانى گه‌وره له ئه‌مريكا رووده‌دات و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌يه بۆ نزيكبوونه‌وه‌ى كۆتايى جيهان.
به گوێره‌ى پێشبينييه‌كانى ميد، هه‌ساره‌ى ئێكس، رۆژى 23ى ئه‌يلوول له ئاسمان ده‌بينرێت به‌ر له‌وه‌ى خۆى به زه‌ويدا بكێشێت.
يه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ره‌خنه‌ى له‌و زانايه گرتووه و نووسيويه‌تى: ميد، له نووسينه‌كانى باس له زانست و راستييه‌كانى زانست ده‌كات بۆ سه‌رنجڕاكێشانى خوێنه‌ران به‌ڵام دواى هه‌ڵدانه‌وه‌ى 10 لاپه‌ڕه له نووسينه‌كانى، خوێنه‌ر به‌سه‌ر باسى چيرۆكه‌كانى ئينجيل و خه‌وندا ده‌كه‌وێت.
جێى ئاماژه‌يه ناوه‌نده زانستييهكانى بوارى گه‌ردوونناسى هه‌بوونى ههسارهيهك به ناوى نيبيرۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه.