ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    داوایه‌كی به‌په‌له‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ عه‌بادى..

    داوایه‌كی به‌په‌له‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ عه‌بادى..


    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داوا له‌ عه‌بادى ده‌كات ڕووبه‌ڕووى ئێران بوه‌ستێته‌وه‌

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕى، داواشى له‌ عه‌بادى و سه‌ركرده‌كانى عێراق كرد، ڕووبه‌ڕووى ئێران بوه‌ستنه‌وه‌.


    ڕێكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌ نوێترین لێدوانیدا له‌ باره‌ى دۆخى عێراق و بوونى میلیشیا ئێرانییه‌كانه‌وه‌، ڕای گه‌یاند: "داوا له‌ عه‌بادى و سه‌ركرده‌كانى عێراق ده‌كه‌ین، به‌توندى ڕووبه‌ڕووى كاریگه‌رى ئێران ببنه‌وه‌".


    لێدوانه‌كه‌ى تیله‌رسۆن هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بۆ تاران و دیداره‌كانى له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌ئى و ڕۆحانى و شاهردووى، كه‌ سێ باڵاترین به‌رپرسی ئه‌و وڵاته‌ن.


    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌ باره‌ى هێرشه‌كانى میلیشیا ئێرانییه‌كان به‌هاوكارى سوپای پاسداران و حزبوڵڵاى لوبنانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ڕای گه‌یاند: "ئه‌مریكا له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى نێوان هێزه‌كان و پێشمه‌رگه‌، زۆر نیگه‌رانه‌".


    تیله‌رسۆن پێشتریش داواى له‌ عه‌بادى كرد، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتاییهاتنى شه‌رشى داعش، میلیشیا ئێرانییه‌كان له‌ عێراق دووربخاته‌وه‌. 


    به‌دواى ئه‌و لێدوانه‌دا، به‌رپرسه‌ باڵاكانى حه‌شدى شه‌عبى و لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق، هێرشیى توندیان كرده‌ سه‌ر تیله‌رسۆن و  داوایان له‌ عه‌بادى كرد، پێشوازى لێنه‌كات.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close