ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ترەمپ: ئێستە كاتی بەكارهێنانی هێزە

    ترەمپ: ئێستە كاتی بەكارهێنانی هێزە

    ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هانی وڵاتانی جیهانی دا بەیەكەوە (دەوڵەتی فاشی كۆریای باكوور) پەراوێز بخەن، گوتیشی ئێستە كاتی بەكارهێنانی هێزە بۆ ناچاركردنی كۆریای باكوور بە ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەكیەكانی.

    ترەمپ لە وتارێكیدا لەبەردەم پەرلەمانی كۆریای باشوور گوتی "كاتی بیانوو هێنانەوە گوزەشت، ئێستە كاتی هێزە".


    لە وتارەكەی ترەمپدا كە لۆ تۆڕی "CNN"ی ئەمریكی بڵاوكرایەوە، تیایدا ئاماژەی بەوە درا "چیتر جیهان ئارامی نەماوە لەو ڕژێمەی بە چەكی ئەتۆمی هەڕەشە دەكات، ئەوانەی ئاشتیان دەوێت، دەبێ بەهێز بن".


    ترەمپ بە توندی هۆشداری دا و گوتی "بەو هیوایەی تەنها بەناوی وڵاتەكەمەوە ئەم قسانە نەكەم، بەڵكو بە ناوی تەواوی وڵاتانی شارستانیەوە بە كۆریای باكوور دەڵێم بە گاڵتە لێمان وەرمەگرن، تاقیمان مەكەنەوە". گوتیشی ئەمریكا قبووڵ ناكات شارەكانی لەژێر هەڕەشەی وێرانكردندا بن.