ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهانی خرایە لیستی تیرۆرەوە

    یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهانی خرایە لیستی تیرۆرەوە


    ئەو چوار وڵاتە عەرەبییەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتی قەتەر پچڕاندووە و گەمارۆیان خستووەتەسەر ئەو وڵاتە، هەریەک لە ئەنجوومەنی جیهانی ئیسلامی و یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهانی و 11 کەسایەتی دیکەی ئایینییان خستە لیستی تیرۆرەوە.

    ئەو چوار وڵاتە عەرەبییە(سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرەین) لە بەیاننامەیەکدا، هەریەک لە ئەنجوومەنی جیهانی ئیسلامی و یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهانییان، بەسەرۆکایەتی یوسف قەرزاوی خستە لیستی تیرۆرەوە، کە پێشتر قەرزاوی خرابووە لیستەکەوە.

    ئەمە لەکاتێکدایە عەلی قەرەداخی، کەسایەتی ئیسلامی دیاری کورد، ئەمینداری یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهانییە.

    هەروەها ئەو وڵاتانە، ژمارەیەک کەسایەتی ئایینی-یشیان خستە لیستی تیرۆرەوە، کە بریتین لە: خالید نازم دیاب، سالم جابر، مەیسەر جبووری، محەممەد عەلی سەعید، حەسەن سوڵتان، محەممەد سلێمان، محەممەد جەمال ئەحمەد، سەید مەحمود عزت، یەحیا سەید ئیبراهیم، قدری محەممەد شێخ، عەلا سەماحی.

    ئەو چوار وڵاتە دەڵێن "ئەو دوو دامەزراوەیە تیرۆریستین، کار بۆ هاندانی تیرۆر دەکەن لەرێگەی قۆستنەوەی گوتاری ئیسلامی و بەکارهێنانی وەک پاساوێک بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ چالاکییە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکانیان، هەروەها کەسەکانیش کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە".

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close