-->

    ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر شنگال ڕاگەیاند

    ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر شنگال ڕاگەیاند

    ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆلو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە زاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنیکی سەربازییان بۆسەر شنگال دەستپێکردووە.
     ئەردۆغان ڕایگەیاندووە "بەم نزیکانە دەچینە شنگال لە باکوری عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆپراسیۆنێکی سەربازیمان بۆ ئەوێ دەستپێکردووە، دژی تیرۆریستان دەوەستینەوە لە ناوەوە و دەرەوە، ئیمە دەوڵەتی داگیرکار نین هەوڵی گەورەمان ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە".
    دەسپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنەی سوپای تورکیا بۆ سەر شنگال لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ٢٣ ی ئازار  کۆمپا جڤکێن کوردستان کەجەکە، کشانەوەی گەریلاکانی پەکەکەی لە قەزای شنگال ڕاگەیاند.
    کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، کشانەوەى هێزەکانى لە قەزای شنگال بە ڕێککەوتن بووە لە نێوان هێزەکانیان و حکومەتى عێراق.
    کەجەکە دەشڵێت، گەریلاکانیان ئامانجی خۆیان لە شنگال پێکاوە و لە ئێستادا دۆخەکە ئارامە و تورکیا دەیەوێت شەڕ لە نێوان کورد و حکومەتى عێراقدا ڕووبدات.

    ئەم هەنگاوەى پەکەکە لە شنگال لەکاتێکدایە، لە هەفتەى ڕابردووەوە بەرپرسانى ئەنقەرە زیاتر و سورتر ڕایانگەیاند، بە هاوبەشى لەگەڵ بەغدا، ئۆپراسیۆنێک بۆ سەر پەکەکە لە شنگال ئەنجامدەدەن و ڕێگە نادەن شنگال ببێتە قەندیلی دووەم.

    No comments :

    Post a Comment

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك