سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پۆسته‌كانی مالپه‌ری شایسته ببینی لایكی په‌یج بكه
www.facebook.com/shaesta.ak
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندرووستی له وڵاتی كینیا 4 كارمه‌ندیان له ده‌سته‌ی فه‌رمانبه‌ران له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، له كاره‌كانیان دوور خستنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه له بری نه‌خۆشێك نه‌شته‌رگه‌ری مێشكیان بۆ كه‌سێكی دیكه ئه‌نجامدا.
فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندرووستی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی نه‌خۆشه‌كه بپرسن، كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بۆ ته‌نیا ئاوسانێكی بچووك له سه‌ری سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردبوو، ئه‌ویان برده ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و سڕیانكرد و نه‌شته‌رگه‌ری مێشكیان بۆ ئه‌نجامدا، كه بڕیاربوو بۆ كه‌سێكی دیكه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بكرێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، رووداوه‌كه له 19ی مانگی رابردوو روویداوه و، شه‌وی رابردوو نه‌خۆشخانه‌ی كینیاتای نیشتیمانی له نیرۆبی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه كه بریتی بوو له كردنه‌وه‌ی كاسه‌ی سه‌ر، تایبه‌ت بوو به نه‌خۆشێك كه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببوو، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵوگۆڕبوونی پلیتی نه‌خۆشه‌كان، به‌هه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه كراوه، كه ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بۆ ئاوسانێكی بچووك له سه‌ری، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردبوو.
له به‌یاننامه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، "نه‌خۆشه‌كه له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری تووشی دڵه‌ڕاوكێ و شۆك بووه و، نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوه‌تی دۆخی خۆی بۆ پزیشكان شی بكاته‌وه".
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه ئاشكرایكردووه، "نه‌شته‌رگه‌ری كردنه‌وه‌ی كاسه‌ی سه‌ر له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانمانه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا تێبینییان كردووه، مێشكی نه‌خۆشه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و سرووشتی ده‌ركه‌وتووه". دواتریش پزیشكان كاسه‌ی سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌یان داخستۆته‌وه و بۆ ژووری چاودێری گواستوویانه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كینیاتا، ئه‌وانه‌ی له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، بریتین له: "پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و ده‌مار، په‌رستاری ژووری نه‌خۆش، پزیشكی سڕكه‌ر و په‌رستاری ژووری نه‌شته‌رگه‌ری".
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌شه‌وه، له‌یلا كۆرۆس، كه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌یه، گوتی، "نه‌خۆشخانه‌كه‌مان زۆر به‌داخه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه روویدا و، هه‌رچی له‌توانشماندایه بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ئه‌و نه‌خۆشه و چاودێریكردنی درێغیمان نه‌كردووه".
له رابردوودا، زۆرجار به‌هۆی خراپی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی كینیاتا بووه‌ته سه‌ردێری هه‌واڵه‌كان، به‌و هۆیه‌شه‌وه، مانگی رابردوو، حكوومه‌تی كینیا بڕیاری به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و راپۆرتانه ده‌كرد، كه باسیان له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كردبوو، كه تازه هاوسه‌رگیرییان كردبوو. وێڕای دزرانی منداڵێكی ساوا له مانگی رابردوودا، كه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین له نیرۆبی پایته‌خت دۆزرایه‌وه.
مووشاره‌كه‌ی بكه