ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا دیمه‌نی ساته‌كانی داخستنی ده‌روازه‌كانی ئاو له به‌نداوی "ئه‌لیسۆ" له‌سه‌ر رووباری دیجله له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه نیشان ده‌دات و، به‌و هۆیه‌وه ئاستی ئاو له به‌نداوی مووسڵ دابه‌زیوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ له پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق درووست بووه.
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا ئاوی رووباری دیجله‌ی به مه‌به‌ستی گڵدانه‌وه‌ی له به‌نداوی "ئه‌لیسۆ" له‌سه‌ر رووباری دیجله له‌سه‌ر عێراق گرته‌وه، كاردانه‌وه‌ی له‌لایه‌نی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا و، هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی وشكبوونی ئاو له به‌نداوی موسڵ ده‌درێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی بكرێت، كاریگه‌ری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به گشتی هه‌بێت.
له‌مباره‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ، په‌رله‌مانتارێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاو بۆ گڵدانه‌وه‌ی له به‌نداوی "ئه‌لیسۆ" له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌نداوی مووسڵ به‌ره‌و وشكبوون بڕوات.
جارێك سه‌ردانی ئه‌م بابه‌ته بكه
نه‌هله هوبابی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌نجه‌ی تۆمه‌تی وشكبوونی ئاوی به‌نداوی مووسڵیشی بۆ لاوازی و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی عێراق له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره درێژكرد.
ئه‌م قسانه‌ی هوبابی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، "كێشه‌ی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی شكستی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی ئێستا و هه‌روه‌ها نه‌بوونی رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئاو له رابردوودا". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌رفه‌تی زۆر هاتووته به‌رده‌م حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كارتانه‌ی داوه‌ته ده‌ست توركیا و ئه‌نقه‌ره سوودی له‌و ده‌رفه‌تانه بینیوه، حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به زیاده‌ڕۆییه‌كانی توركیا كه‌مته‌رخه‌م بووه، له‌وانه‌ش لهشكهركیشی ئه‌نقه‌ره بۆ ناو خاكی عێراق له ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پاساوی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، یه‌كێكی دیكه‌ش كارتی ئابوورییه كه توركیا ئابووریی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا ساغ ده‌كاته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له ده‌ره‌نجامی وشكبوونی ئاوی به‌نداوی مووسڵ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه"، هۆشداریشیدا، "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئاستی ئاو له به‌نداوی مووسڵ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هوبابی گوتی، "بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دانیشتنێكی نائاسایی بۆ رێككاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ساز بكات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه نه‌ك ته‌نیا توركیا، به‌ڵكو له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئێرانیش ئاوی زێی بچووكی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتۆته‌وه و ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ رووبه‌ڕووی وشكبوونه‌وه‌ی ئاوی زێ بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی هه‌موو ئه‌و ناوچه كشتوكاڵیانه داناوه، كه ده‌كه‌ونه كه‌ناره‌كانی زێی بچووك.