ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ٣٧ ساڵ نوێژیان کرد و روو لە قیبلە نەبوون

    ٣٧ ساڵ نوێژیان کرد و روو لە قیبلە نەبوون

    پێشنوێژى یەکێک لە مزگەوتەکانى تورکیا دواى ٣٧ ساڵ ئەوەى ئاشکراکرد کە نوێژخوێنانى مزگەوتەکە روو بە قیبلە نەبوون.
    رۆژنامەى "حوڕییەت دەیلى نیوز" بڵاویکردەوە، مزگەوتێک لە شارى سۆگۆرگن لە رۆژئاواى تورکیا لە ساڵى ١٩٨١ دروستکراوە، پێشنوێژى نوێى مزگەوتەکەش کە ناوى عیسا کایایە ئەوەى ئاشکراکردووە، هەڵەیەک لە نەخشەى مزگەوتەکەدا هەیە و دواى ئەوەش دەنگۆى ئەوە بڵاوبووەوە کە هەڵەیەک لە شوێنى دانانى میحرابى مزگەوتەکەش هەیە، ئەوەش پێشنوێژى نوێى مزگەوتەکەى ناچارکرد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.
    رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، باوەڕ وایە ئەو هەڵەیە بەهۆى ئەوەوە روویدابێت کە مزگەوتەکە لە شوێنى مزگەوتێکى کۆن دروستکراوە و میحرابى مزگەوتەکەى ئێستا بە ٣٣ پلە لە ئاراستەى کەعبەى لایداوە.
    وەک چارەسەرێکى کاتى، پێشنوێژى مزگەوتەکە، عیسا کایای تەمەن ٢٤ ساڵ، لەناو مزگەوتەکەدا هێڵێکى سپیی کێشاوە بۆئەوەى نوێژخوێنان بۆ رووى دروستى قیبلە ئاراستە بکات.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close