دوو گه‌نجی میسر، له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا لایڤی فه‌یسبووكیان كردبوویه‌وه. تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوون و به‌و هۆیه‌وه هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
شوفێره‌كه به خێراییه‌كی سه‌رشێتانه ئۆتۆمبێل لێده‌خورێت و به‌و هۆیه‌وه سوكان له ده‌ستی وه‌رده‌گرێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رده‌گه‌ڕێت.
ئه‌و دوو گه‌نجه پێشتر چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی هاوشێوه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دوا گرته‌یان چیدیكه پاڵه‌وانێتی ئه‌وانی ده‌رنه‌خست و بووه تۆماری دوا چركه‌ساته‌كانی ژیانیان.