لە وڵاتی ئیسپانیا، لە
یەکێک لە بیناکانی نیشتەجێبوون، منداڵێکی بچووک بە بوێری و چاونەترسی بە قەراغی
دیواری بیناکە کە بەرزییەکەی 25 مەترە هاتوچۆ دەکات.
پاش بڵاوبوونەوەی گرتە
ڤیدیۆکە، دایک و باوکی منداڵەکە دادگایی دەکرێن و تۆمەتبار دەکرێن بەوەی
منداڵەکەیان پشتگوێ خستووە، بەڵام دایکەکە دەڵێت کە ئەو سەرقاڵی گەرماو کردن بووە و رێگە نادات کاری لەو شێوەیە دووبارە
بکرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدا، لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانیش زۆرترین رەخنە ئاڕاستەی دایک و باوکەکە کراوە.