
وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی ئوسترالیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سووتانی گوندێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئاگرێكی گه‌وره‌ی تێبه‌ربووه و دووكه‌ڵی ره‌ش به‌ری ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه.
ئاگره‌كه به‌شێكه له‌و ئاگره گه‌وره‌یه‌ی ملیۆنان هێكتار زه‌وی و دارستانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، هێشتا به لانیكه‌م (60) ناوچه ئاگریان نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه و زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته ویلایه‌تی نیوساوس وێڵز و ڤێكتۆریا.
تا ئێستا (27) كه‌س به هۆی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی ئوسترالیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و نیو ملیار زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵیش له‌ناوچوون.