بە"مستەكۆڵە" شەڕێكی سەخت لەنێوان خانمێكی رەشپێس و پیاوێکی سپی پێست لە ناوچەی هۆستنی ئەمریکا رویدا و دیمەنەكەش بڵاوكراوەتەوە.
ئەو خانمە رەشپێستەی لە روداوەكەدایە ئاماژە بەوەدەكات، سەرەتا ئەو پیاوە سپی پێستە دوایكەوتوە و دواتر كاتێك لە ترافیك لایتدا وەستاوە، دابەزیوە لە ئۆتۆمبێلەكەی و پەلاماریداوە.
پیاوێکی نەناسراوی سپی پێست بە توڕەیی دوایکەوتوە و بە ئۆتۆمبێلەكەی رێگەی پێگرتوە
ئەنالیس کوانتینای بە ڕەگەز لاتینی كە تەمەنی 20 ساڵە، ئەو خانمە رەشپێستەیە كە لە ڤیدیۆكەدا دیارە و باسی لەوەش كردوە، پیاوێکی نەناسراوی سپی پێست بە توڕەیی دوایکەوتوە و بە ئۆتۆمبێلەكەی رێگەی پێگرتوە كاتێك سەرقاڵی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەی بوە لەسەر شەقامێك.
کوانتینا بە توڕەییەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی دێتە خوارەوە و لەگەڵ پیاوێک دەستدەکەن بە شەڕ
ڤیدۆی شەڕەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کوانتینا بە توڕەییەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی دێتە خوارەوە و لەگەڵ پیاوێک دەستدەکەن بە شەڕ، ئەو خەڵکەی لە شوێنی روداوەكەشدا بون دەستبەجێ پەیوەندیان کردوە بە پۆلیسەوە و ڤیدیۆی روداوەکەیان چرکاندوە.
وێڕای ئەوەی هێرشیكردوەتە سەر خۆی، بەگوێرەی وتەكانی ئەو خانمە پیاوە سپی پێستەكە هەستاوە بە شكاندنی جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەی.
سەبارەت بە هۆكاری روداوەكە پۆلیسی ناوچەكە لەئێستادا لە لێكۆڵینەوەدایە و زانیاری زیاتریش نەخراوەتەڕو.
بڵاوی بكهنهوه