كچێكی رووسی به‌ناوی "ئه‌نستاسیا جرۆزدیڤا" له كۆماری یاقوتیا كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی سێڵفی خۆی و هاوڕێكانی له ئینستگرام بڵاو كردۆته‌وه، كه له 50 پله‌ی سه‌دی له‌ژێر سفره‌وه ئه‌و وێنانه‌ی گرتووه.
جرۆزدیڤا ئه‌و وێنانه‌ی له‌كاتێكدا گرتووه، كه به‌یانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌ره‌و سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌ڕێگادا بووه. دوای دانانی ئه‌و وێنانه له تۆڕی ئینستگرام، وێرای خێرایی له بڵاوبوونه‌وه‌یان، چه‌ندین كۆمێنتی جیاوازی بۆ نووسراوه و، كچه‌كه‌ی یاقوتیا به هۆی ئه‌و وێنانه‌وه به "خاوه‌ن برژانگی به‌فرین" ناوبانگی ده‌ركردووه.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینستگرام له كۆمێنته‌كانیاندا پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، "چۆن خه‌ڵك ده‌توانێت له‌شوێنێك بژیت كه پله‌كانی گه‌رما به‌م شێوه‌یه بۆ خوار سفر داده‌به‌زن؟"، هه‌ندێكی دیكه‌ش له نووسینه‌كانیاندا له‌سه‌ر ئه‌م وێنانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، "ئه‌نستاسیا ماكیاژێكی زستانه‌ی سروشتی به‌ده‌ست هێناوه و ئێستا ئه‌و هیچ پێویستییه‌كی به مێیك ئاپی ده‌ستكرد نییه".
كۆماری یاقوتیا ده‌كه‌وێته به‌شی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سیبیریا و، به خاوه‌ن ساردترین زستان ناسراوه، كه له‌هه‌ندێك ساڵدا پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار 70 پله له‌ژێر سفری سه‌دی داده‌به‌زن.
كێ دێ برۆین😂😂
مووشاره‌كه‌ی بكه‌ن