ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مرۆڤ باوه که وه‌رزی زستان وه‌رزی بێحه‌واسی و گۆشه‌گیری و ته‌نهاییه به‌ڵام ئه‌م وێنه سه‌رنجراکێشانه‌ی خواره‌وه هه‌ستی پێچه‌وانه‌ت لا دروست ئه‌کات و جوانی و دڵگیری زستان دێنێته به‌رچاو.
ئه‌م وێنانه له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر تیم جۆربن گیراوه که نزیکه‌ی ماوه‌ی ته‌نها دوو ساڵه له‌م بواره‌دا کار ئه‌کات به‌ڵام به گرتنی ئه‌م وێنه نایابانه توانی سه‌رنجی جیهان بۆ خۆی راکێشێت.
وێنه‌کان وێنه‌ی روبارێکی به‌ستوه له وه‌رزی زستاندا تێیدا سه‌رنج ئه‌درێت که ته‌نانه‌ت داره‌کان و که‌ناره‌که‌ش به‌ستوێتی، ئه‌م روباره به‌ستوه روباری (ئۆنتاریۆ) یه له نێوان ئهیتبی و ئهیشاوا. وێنه‌کان له کاتێکدا گیراون که پله‌ی گه‌رما له ژێر سفره‌وه‌یه.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ وێنه‌کان:
ئه‌م بابه‌ته موشاره‌كه بكه بۆ هاوریانتان