بەدرێژایی مێژوو، مرۆڤایەتی چەندین داهێنانی ناوازە و سەیروسەمەرەی بەخۆیەوە بینی كە هەندێكیان بوونە سەرچاوەی سەرەكی ژیانی مرۆڤ هەروەك و خواردن و ئاو و بەبێ ئەوانە ناژین، داهێنانیش بەردەوامەو لەنوێترین 3 داهێنانیش كە لەوانەیە سەیرو سەمەرە بێت، بەڵام ئەگەر باش بیری لێ بكەیتەوە، ئەوە لەوانەیە ژیانی مرۆڤایەتی پێ رزگار بكرێت، یان مرۆڤایەتی و زەوی لەمەترسیەك بپارێزن، ئەو داهێنانانەش لە ساڵی 2016دان و لەئێتستادا لەتاقیگەكانی جیهاندا كاریان لەسەر دەكرێت.
1-پاككردنەوەی بۆشایی ئاسمان
لەوانەیە دەربڕینەكە هەندێك سەیرو سەمەرە بێت ، بەڵام ئەگەر باش بیر بكەینەوە بۆشایی ئاسمان پڕ بووە لەپارچەی مانگە دەستكردەكان و موشەكەكان، كە خەریكە دەبنە مەترسی لەسەر زەوی و بڕینی پەخشەكانی ئینتەرنێت و مۆبایل و مانگە دەستكردەكان، بۆیە زانایان بیریان لەوە كردووەتەوە كە پاككردنەوەی بۆشایی ئاسمان پێویستیەكی ئێستایەو گرنگە.
2- لێكۆڵینەوە لە ژیانی رۆژانەی مێشوولەكان
لەوانە خوێنەر بڵێت ئەمە چ پەیوەندیەكی بە رزگاركردنی ژیانی مرۆڤەوە هەیە.
لە 12 ساڵی رابردوودا زانایان لەرێگەی لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر ژیانی رۆژانەی مێشولەكان، دەرمانی كوشتنی ئەو جۆرە مێشوولەیەیان دۆزیەوە كە نەخۆشی مەلاریا دەگوازنەوە بەوەش مەلاریا كۆنترۆڵ كرا، بەڵام لەئێستادا ئەوە دەركەوتووە كە مێشوولەكان بەهێزتر بوون و بەرگریان بۆ ئەو دەرمانە بەهێزترە، لەئێستاشدا زانایان دەستیان كردووەتەوە بەلێكۆڵینەوە لەژیانی رۆژانەی ئەو مێشوولانە بۆ ئەوەی دەرمانی باشتر و گونجاوتر بدۆزنەوە كە بتوانێت لەناوی بەرێت.
3-تەكنەلۆژیای نوێ بۆ چارەسەركردنی ئێسك
ئێسك بەشێكی لەشی مرۆڤە كە بە شكانەوەی هەرگیز وەك خۆی لێنایەتەوەو تا ژیانت ماوە نابێت پەستانی قورسی بخەیتە سەر.
زانایان تەكنیكێكی نوێیان بۆ چاندنی ئێسكی دەستكرد دۆزیوەتەوە ئەویش بەبێ بەكارهێنانی هیچ مادەیەكی كیمیاوی و دەرمانێك، تەكنیكەكە بەشێوەیەكە كە خانەی دڕكە پەتك دەردەهێنرێت و لەشوێنێكی تری لاشەدا دەڕوێنرێت، ئەوەش دەبێت هۆی گەشەسەندنی خانەكانی ئێسك ئەویش بەلێدانی شەپۆلێكی دیاری كراو لەو خانانە.
لەئەنجامی ئەوەشدا ئەگەری هەیە ئەم داهێنان ببێتە هۆی چاككردنەوەی شكاوی ئێست بەشێوەیەكی تەواوەتی و گەورە، ئەویش بەبێ هیچ نەشتەرگەرییەك.