پەروەردگار بە زۆر لە دروستكراوەكانی سوێندی خواردووە, ئاشكراشە دروستكراوێك مەزن نەبێت....
پەروەردگار بە زۆر لە دروستكراوەكانی سوێندی خواردووە, ئاشكراشە دروستكراوێك مەزن نەبێت خوای گەورە سوێندی پێ نەخواردووە, كەواتە نهێنی سوێند خواردنی پەروەردگار بەم دیاردەی شەفەقه دەبێت چی بێت, چۆن ئەو وێنە دڵڕفێنانە دروستدەبن, با ئەم باسه بخوێنینهوهو ڕابمێنین....
زانایان توانییان تەفسیری دیاردەی شەفەق بدۆزنەوە،لهكاتێكدا ئهم دیاردهیه بەدرێژایی چهندین سهده دیاردەیەكی نادیارو نەزانراو بووە. كاتێك تیشكی خۆر دەكەوێتە سەربەرگهههوای زەوی و بەو بلورە بەفرییە بچووكانەدا تێدهپهڕێت، كه لهم بهرگهدا ههن, ئەو بلورانەش وهك ورده شوشە لەناو بەرگە هەوادا بڵاوبوونەتەوە (تیشك)ی خۆرەكە بۆ حەوت (ڕەنگ) شیدەكەنەوە. واته بۆ ڕهنگهكانی ( پەلكە زێڕینە).
ئەم وێنەیە دیمەنێكی نایابە زۆر كات بۆ ماوەی كاتژمێرێك بەردەوام دهبێت و چەند كیلۆمەترێكیش بە ئاسماندا بڵاودەبێتەوە. ئەمەش لەدیاردە تاقانە و ناوازەكانی سەر ڕووی زەوییە.
بەڵام دیاردەی (شەفەقی جەمسەری)، كەلە جەمسەری زەویدا ڕودەدات لەئەنجامی چەند كردارێكی ئاڵۆزدا پهیدادهبێت، خۆر ملیۆنەها تەن لەتەقینەوەكانی خۆی فڕێدەدات، كاتێك ئهو بواره موگناتیسییه بههێزهی له ئهنجامی ئهم تهقینهوانهوه دروستدهبێت، دهگاته بهرگه ههوای زهوی، ئهوا لهگهڵ كایهو بواری موگناتیسیی زهویدا كارلێكدهكاتوله ناوچهی ههردوو جهمسهرهكهی زهویدا پهرش وبڵاودهبێتهوه، لەئەنجامی ئهمهشدا دیاردەی شەفەقی جەمسەری زەوی ڕوودەدات، ئەوەش لەدیاردە نایاب و ڕازاوەكانی گەردوونە و ئایەتێكە شاهێدی لەسەر گەورەیی و بەدیهێنانی خوای گەورەی كردگار دەدات.
ئەم وێنەیە لە جەمسەری باكور گیراوە، تێبینی ڕەنگە ڕازاوەكانی شەفەق دەكەین, بێگەردیی بۆ بهدیهێنهری ئەم مەخلوقاتانە!
زانایان ڕاستییەكی زانستییان دۆزیوەتەوە، كە زەوی لەهەموو لایەكەوە بەبەرگێكی موگناتیسی دەورە دراوەو خۆریش گەردەلوول و بایەكی زۆر بەهێز دەردەكات وئەو با بەهێزە دەگاتە سنووری زەوی، بەڵام خوای گەورە بەبەزەیی خۆی بەهۆی ئەو بەرگە موگناتیسییەوە زەوی پاراستووە و ڕێی بەو گەردەلوولە بەهێزەی خۆر نەداوە لێمان نزیكببێتەوە، هێڵەكانی ئەو بوارە موگناتیسییەی زەویش لەهەردوو جەمسەری زەوییەوە دەردەچێت و بۆ هەردوو جەمسەرەكەش دەگەڕێنەوە.
ئەركی ئەو بوارە موگناتیسییەی زەویش زۆر گرنگەو ئەو گەردەلوولە گڕگرتووەی خۆر قووتدەدات و كارلێكی لەگەڵدا دەكات، دەیسووتێنێت و دەیڕەوێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەشی دەرەوەی بەرگی هەوای زەوی كڵپەیەك بكات و ئەم دیمەنە نایابە دروستبكات.
لەم وێنەیەدا زەوی دەبینین چۆن لە دوو جەمسەرەكەیەوە هێڵەكانی بواری موگناتیسی لێدەرچون, كە بوونەتە قەڵغانێكی بەهێز بۆ پاراستنی زەوی , ئەم بەرگەش بەشێكە لە ئاسمانی دونیا وقورئانی پیرۆزیش ئاماژەی پێدەكات و دەفەرموێت: (وَجَعَلْنَا السَّمَاء سَقْفاً مَّحْفُوظاً وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ) (الأنبياء/ 32) واتە: ئێمە ئاسمانی دونیامان كردووهته بنمیچێكی پارێزراو، كەچی بێباوەڕان لەبەڵگە و نیشانەكانی خوای گەورە پشتهەڵدەكەن)
وێنەیەكی قەشەنگی دیاردەی شەفەقی جەمسەری, ڕەنگە جوانەكانی تێدا بەدیدەكەین، بە تایبەت ڕهنگی سەوز .
خوای پەروەردگار دەفەرموێت:
(فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ{16} وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ{17} وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ{18} لَتَرْكَبُنَّ طَبَقاً عَن طَبَقٍ{19} فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ{20} وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ{21} بَلِ الَّذِينَ كَفَرُواْ يُكَذِّبُونَ{22} وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ{23} فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ{24} إِلَّا الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ) (الانشقاق :16- 25)..
واتە : (سوێند بەشەفەق (ئەو ڕەنگە سوورەی كەلەكاتی خۆرئاوابووندا پەیدا دەبێت) * سوێند بەشەوو ئەو دروستكراوانەی لە شەودا كۆدەبنەوە و ئارامدەگرن * سوێندیش بەمانگ ئەوكاتەی مانگ خڕ دەبێتەوە و ڕووناكی تەواوی دەبێت * لەحاڵێكەوە بۆ حاڵێكی تر تێدەپەڕن(مردن، ژیان، پاشان قۆناغەكانی ڕۆژیی دوایی) * ئیتر بۆچی باوەڕ بە تەنهایی خوای گەورە و زیندوبوونەوە ناهێنن * بۆچی كاتێك: ئاسۆكانی ڕاستی قورئان دەردەكەوێت و دەخوێنرێتەوە كڕنووشی خواپەرستی ناهێنن* نەخێر كاتێك ڕاستی دەركەوت ئیتر ئەوانەی باوەڕ ناهێنن ڕاستناكەن و درۆ دەكەن* خوای گەورەش بەو ناڕاستی و خراپانەی، كە بێباوەڕان لە سنگدا هەڵیانگرتووە ئاگادارە* ئیتر موژدەیان بدەرێ بەسزایەكی پڕ ئازارو توند* تەنها ئەوانە نەبێت، كە باوەڕ دەهێنن و چاكە خوازی دەكەن، ئەوانە پاداشتێكی نەبڕاوەیان دهبێت.
💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗
لایكو كۆمینت و موشارهكهی بابهتهكانمان بكهن
💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗
هاوكاریتان جیی ریزه
💗💗💗💗💗💗💗
لایكی پهیحهكهمان بكهن بۆ ئهوهی ههمیشه بینهری بابهتهكانمان بن
بهناوی
مالپةری شایستة+Malpary Shaesta
یان بهم لینكه
وه به كۆمینتی خۆت ریز له ماندوو بونمان بگرن
+++++++++++++سوپاسی ههمووتان ئهكهین