بەهۆی گازگرتنی مەیمونێكی ماڵی لە كچێكی لیبی و لابردنی سەرپۆشەكەیەوە، لەشەڕێكی خێڵەكیدا لانیكەم 20 كەس لە شاری سەبها-ی لیبیا كوژران و 50 كەسی دیكەش برینداربوون.
میترۆی بەریتانی لەزاری بەدر ئەلدەهێلی، چالاكوانی مەدەنییەوە چۆنێتی ڕووداوەكەی ڕوونكردۆتەوە بەوەی سێ پیاو لە خێڵی (قەزازیفە) مەیمونێكی ماڵیان بەرەڵاكردووە بۆسەر كچێكی گەنج لە خێڵی ئەولاد سولەیمان لەشاری سەبهای لیبیا و لەئاكامدا مەیمونەكە گازی لە كچەكە گرتووە و سەرپۆشەكەی لێكردۆتەوە.

چالاكوانەكە ڕوونیكردۆتەوە دواتر چەكدارانی خێڵی ئەولاد سولەیمان سێ پیاوەكە و مەیمونەكەیان كوشتووە و دواتر شەڕەكە لەنێوان ئەو دوو خێڵە سەرەكییەی شارەكەدا فراوان بووە و لەئەنجامدا 20 كەس كوژراون و 50 كەسی دیكەش برینداربوون.
دانیشتوویەكی شارەكە بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە شەڕەكە ئەوەندە فراوان بووە تانك و موشەك و چەكی قورسی دیكەی تێدا بۆ ماوەی سێ رۆژ بەكارهێنراوە.
ڕوونیشیكردۆتەوە لەناوچەكانی شەڕ ژیان بە تەواوی وەستاوە و هێشتا ناوبەناو دەنگی تەقە دەبیسترێت.
خێڵی قەزازیفە و ئەولاد سلێمان بە بەهێزترین خێڵی چەكداری ئەژماردەكرێن لەو ناوچەیەی لیبیادا.
لەمیانی شەڕەكاندا كە لەناوجەرگەی شارەكە ڕوویانداوە هەوڵە سەرەتاییەكانی سەرۆك خێڵەكان بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشەكە و ئاگربەست و وەرگرتنەوەی تەرمەكان شكستیان هێناوە.
دوای ڕووخاندنی ڕژێمی موعەمەر قەزافی لە ساڵی 2011 داـ لیبیا بەرەو ئاژاوە و بارگرژی ڕۆیشت.