چۆن بزانیت حه‌زیان لێته
زمانی جه‌سته، یه‌كێك له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه‌ی كه هاوكاره بۆ دیاریكردنی كه‌سایه‌تیی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت سیاسه‌تمه‌داران و چاودێرانی سیاسی ئه‌م زمانه به‌كارده‌هێنن بۆ خوێندنه‌وه‌ی مه‌رامی به‌رامبه‌ره‌كانیان له‌كاتی وتار و لێدوانه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به كچانیش، چه‌ند جووڵه‌یه‌ك هه‌ن كه ئه‌گه‌ر كچان به‌رامبه‌رت و له‌به‌رده‌متدا بیكه‌ن، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی خوازیارن په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و زیاتر نزیك ببنه‌وه، چونكه ئه‌و جووڵانه له ناوه‌ڕۆكدا مانای راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌یه و جیاوازه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر زاری ده‌یڵێت:
1- چاو تێ بڕین: له‌و كاته‌دا كچه‌كه به‌ته‌واوی چاوی له‌سه‌ر چاوته و به‌هیچ جۆرێك چاو لا نابات، ته‌نانه‌ت جموجوڵی ئه‌وانه‌ش چاوی ناتروكێنێت كه له نزیكه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده چاوی بڕیووه‌ته به‌رامبه‌ر كه ئاگاداری ورده‌كاریی چوارده‌وری خۆی نییه.
2- كه باوه‌شی به خۆیدا كرد: زۆربه‌ی كات وتراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌خۆیان ده‌پێچن وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی باوه‌ش به‌خۆیاندا بكه‌ن، كه‌سانێكی داخراون و نایانه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌ناخیاندایه به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بڵێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچ له‌به‌رامبه‌رتدا ئه‌و كاره بكات، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خوازیاره زیاتر نزیك بێته‌وه بۆئه‌وه‌ی چێژ له گه‌رمیی خۆشه‌ویستی و خۆشیی ئه‌و په‌یوه‌ندیی وه‌ربگرێت كه له‌نێوانتاندایه.
3- له‌و كاته‌ی ده‌ست به قژیدا ده‌هێنێت: كه كچێك له‌به‌رامبه‌رت ده‌ستی به‌قژیدا هێنا، په‌یامێكی گرنگه كه ده‌یه‌وێت بڵێت بایه‌خ به‌و شتانه ده‌دات كه تۆ ده‌یڵێیت و به قووڵی بیرت لێ ده‌كاته‌وه و هه‌موو هه‌ستێكی لای تۆیه.
4- لێو گه‌ستن: مه‌گه‌ر له‌كاتی میكیاجكردندا كچان ئه‌م جووڵه‌یه بكه‌ن، ئه‌گینا زۆر به كه‌می لێویان ده‌گه‌زن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌یان به شێوه‌یه‌كی ساده‌ش كرد، ئه‌وا نیشانه‌ی بیركردنه‌وه له نزیكبوونه‌وه‌یه.
جاریك كلیك بكه له