بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وامبین رۆژانه 1جار كلیك بكه له
ئه‌گه‌ر خۆت به كه‌سیكی سهركیشیش بزانیت و گوێ به ژیانی خۆیشت نه‌ده‌یت، هه‌ر ناتوانی بچیته ئه‌م شوینانه‌ی جیهان.
سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌و زیادبوونی ژماره‌ی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان له جیهاندا، كه ده‌تبه‌نه گۆشه داخراوه جیاوازه‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی، به‌ڵام هێشتا زۆر شوێن ماون كه قه‌ده‌غه‌كراون خه‌ڵك بچێته ناویان، جا چ به‌هۆی مه‌ترسیداری شوێنه‌كانه‌وه بێت یان نهینی بوونیه‌وه یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه بێت.
له‌م راپۆرته‌دا 6 نامۆترین شوین ده‌خه‌ینه روو كه به هیچ شیوه‌یه‌ك بۆت نییه سه‌ردانیان بكه‌یت.
ئه‌رشیفه نهینییه‌كانی ڤاتیكان
ئه‌و ئه‌رشیفه له ده‌وڵه‌ته بچووكه‌كه‌ی ڤیاتیكاندایه له ناوه‌راستی رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا، زۆربه‌ی له ژێر زه‌ویدا هه‌ڵگیراوه، ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته كۆگایه‌كی هه‌موو كار و بریاره ده‌ركراوه‌كانی "كورسی په‌یامبه‌ری"، جگه له‌و به‌ڵگه‌نامه مێژووی و په‌ڕاوانه‌ی پاپاكان و نووسراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسراو و نامه فه‌رمیانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ڤاتیكان و مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی هه‌شته‌می زاینی.
ئه‌و به‌ڵگه پارێزراوانه‌ی كه خاوه‌نی ئێستای پاپ "فڕانسیس"ـه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فانه‌ی دانراون درێژییه‌كه‌یان ده‌گاته 52 میل و 35 هه‌زار به‌رگن و جگه له فه‌رمانبه‌ره فه‌رمییه‌كانیش، ته‌نها چه‌ند توێژه‌رێكی لێهاتووی دامه‌زراوه‌ی خوێندنی باڵا و دامه‌زراوه‌كانی توێژینه‌وه نه‌بێت كه به رێكارێكی توندی ئه‌منی ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی بۆیان دیاریكراوه، كه‌سی دیكه ناتوانێ ئه‌و كۆگا گه‌وره ئه‌رشیفییه ببینێ.
دوورگه‌ی گڕكاناوی هێرد له ئوسترالیا
دوورگه‌ی گڕكاناوی "هێرد" ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كه‌وه به خاكی ئوسترالیا ناسراوه، له نێوان "مه‌ده‌گه‌شكه‌ر" و كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور "ئهنتاركیتا" دایه و یه‌كێكه له چۆڵترین شوێنه‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی و رووبه‌ره‌كه‌ی 368 میلی چوارگۆشه‌یه و 41 رووباری به‌ستووی تیدایه و به نیشتمانی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی ده‌گمه‌ن و به‌تریق و باڵنده‌ی ده‌ریایی ناوازه ناسراوه.
توێژه‌رانی زانكۆی "هاوای" ساڵی 2000 سه‌رنجیان دابوو، له به‌شی باشووری رۆژئاوای ناوچه‌كه‌وه‌و له لوتكه‌ی "ماوسۆن" به درێژایی 2 كیلۆمه‌تر ئاگری گڕكان دریژ بووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ش كه‌شوهه‌وای ئه‌و دوورگه‌یه زۆر خراپه، بۆیه بووه‌ته یه‌كیك له قورسترین ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌یشتن پێی ئه‌سته‌مه و به به‌رزیی 2،745 پێ گڕكان له لوتكه‌كانی به‌رزده‌بێته‌وه.
دوورگه‌ی ماره‌كانی بهرزازیل
ئه‌و دوورگه مه‌ترسیداره ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانی به‌رزایل، به دیاریكراوی نزیكه‌ی 20 میل له ده‌ریای "ساوپاولۆ" دووره و رووبه‌ره‌كه‌ی 430 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و یه‌كێكه له ناوچه مه‌ترسیداره خویناوییهكانی سه‌ر رووی زه‌وییه، چونكه ئه‌و شوێنه نیشتمانی كۆمه‌ڵێك ماری ژه‌هراوی و كوشنده‌یه له جیهاندا.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان، زیاتر له 4 هه‌زار مار له دوورگهكهدان و هه‌ر 5 مه‌تر چوارگۆشه مارێكی كوشنده‌ی تیدایه، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و مارانه مرۆڤێك بگهزی و پێیه‌وه بدات، تووشی خوینبه‌ربوونی ناوه‌وه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌تی به‌رازیل رێگه‌ی چوونه دوورگه‌كه‌ی داخستووه‌و چه‌ند ساڵ جاریك نه‌بێت ریگه بۆ ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر و زانا ده‌كاته‌وه، پاش توێژینه‌وه‌كانیان قسه له باره‌ی دوورگه‌كه‌وه بكه‌ن.
ئه‌شكه‌وته‌كانی لاسكۆ له فه‌ڕه‌نسا
ئه‌شكه‌وته‌كانی لاسكۆ ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای فه‌ڕه‌نسا له نزیك شارۆچكه‌ی "مۆنتیاك" و نیشتمانی ناودارترین تابلۆكانی چاخی به‌ردینی كۆنه و نزیكه‌ی 900 تابلۆی به‌ردینی تێدایه.
والیكدراوهتهوه ئه‌و كاره هونه‌ریانه‌ی له ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا كراون، بۆ زیاتر له 17 هه‌زار ساڵ پێش ئیستا بگه‌ڕێنه‌وه، زۆربه‌یان نه‌خشن له‌سه‌ر شێوازی ئه‌ندازه‌یی و له ته‌نیشتیانه‌وه شێوه‌ی ئاژه‌ڵی گه‌وره هه‌ڵكۆڵراوه، كه ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌و سه‌رده‌مانه له‌و ناوچانه‌دا ژیاون.
ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه له لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه ساڵی 1979 كرانه یه‌كێك له میرات و شوێنه‌واره‌كانی جیهان و به رووی خه‌ڵكیدا داخرن، له كاتێكدا ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیی به رووی خه‌ڵكیدا كراوه بووه.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چوونه‌ته ئه‌و شوێنه، به‌كتریا و كه‌ڕوو درووست بووه‌و كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر تابلۆكان هه‌بووه، ئه‌وه‌ش وای له حكومه‌ت كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزیت، به یه‌كجاری به رووی خه‌ڵكیدا دایخست، جگه له ژماره‌یه‌كی كه‌می زانایان نه‌بێت بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر تابلۆكان رێگه‌یان پێده‌درێت.
دوورگه‌ی سینتینێل له باكووری هیندستان
دوورگه‌ی "سۆرس سینتینێلی باكوور" دورگه‌یه‌كی هیندییه، خاوه‌ن سرووشتێكی دڵڕفێنه، به‌ڵام كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی نییه لیی نزیك بێته‌وه، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هیندستانیش ده‌سته‌وه‌ستانه و به‌رامبه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه ناتوانێت هیچ شتیك بكات.
دوورگه‌ی "سۆرس سینتینێلی باكوور" دوورگه‌یه‌كی بچووكه و رووبه‌ره‌كه‌ی 72 كیلۆمه‌تره و ده‌كه‌وێته كه‌نداوی به‌نگال و له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به هیندستانه و به‌شێكه له دوورگه‌كانی "ئه‌ندامانی هیندی" له ناوه‌ڕاستی زه‌ریای هێمن دا.
دانیشتونی ئه‌و دوورگه‌یه "سینتینیلیۆن"ـن، هۆزێكن و دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌یان خۆیان له هه‌موو جیهان دابڕیوه‌و هیچ سیمایه‌كی جیهانی پێشكه‌وتوو و ته‌كنه‌لۆژیا و ژیانی مۆدێرن له‌و شوێنه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابینرێت. هه‌زاران ساڵه ریگه‌یان نه‌داوه هیچ كه‌سێكی دیكه بچێته دوورگه‌كه‌یان، هه‌ر كه‌سێكیش هه‌وڵبدات بچێته مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان زۆر به توندی و دوژمنكارانه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، هه‌ر كه‌س بیه‌وێت سنووریان ببه‌زێنی، ده‌كه‌وێته نههامهتییهكهوه كه‌س چاوه‌ڕوانی ناكات و پیستی داده‌ماڵن.
جارێكیان سهركێشیكاری هیندی " تریلۆكیناس باندێت" هه‌وڵیدا بچێته دوورگه‌كه‌وه، به‌ڵام دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ویستیان بیكوژن و تیمهكهیشیان تیربارانكرد.
ساڵی 2006 "سینتینیلیۆنیهكان" دوو راوچییان كوشت كه چووبوونه دوورگه‌كه‌وه، ئه‌وان به به‌رد و تیری ئاگرین هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێلیكۆپته‌ره‌كانیش كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا ده‌سووڕێنه‌وه‌و نزم ده‌بنه‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێت به به‌رد و تیر بیخه‌نه خواره‌وه.
ئه‌وه‌ی تا ئیستا جیهانی ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌كه توانیوویانه بیكه‌ن، وێنه‌گرتنی كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌كه بووه له دووره‌وه و به كوالیتییه‌كی نزم و هیچی دیكه‌یان پێنه‌كراوه.
به‌ڵام ئه‌مانه وێنه‌ی ده‌گمه‌نن كه پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی هیندستان ساڵی 2004 له پاش روودانی تسۆنامی له ریگه‌ی تیمه‌كانیانه‌وه هه‌وڵیاندا یارمه‌تیان بده‌ن و وێنه‌یان گرتوون، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌و دوورگه‌یه جیاوازی له نێوان دۆست و دوژمن‌دا ناكه‌ن و هه‌ر مرۆڤێك بیه‌وێت پێبخاته دوورگه‌كه‌یان لای ئه‌وان دووژمنه و ده‌كه‌وێته ناو سیره‌ی تیره‌كانیان و ده‌یانه‌وێت بیكوژن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستن، ئه‌و دوورگه‌یه نزیكه‌ی 60 هه‌زار ساڵه خه‌ڵكی تیدا ده‌ژی، به‌ڵام تا ئێستا راپۆرتێك نییه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی باس بكات، به‌ڵام وا باس ده‌كرێت چه‌ند سه‌د كه‌سێك زیاتری تێدانییه، 50 تا 400 كه‌سێك بن".
ئه‌و خه‌ڵكه له جیهان دابڕاوه ده‌بێت چی بخۆن له‌و دوورگهیهد؟" زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان خواردنی بنه‌ڕه‌تییان له‌سه‌ر ماسی و بۆقهكانه و هیچ جل و بهرگێكیشیان له‌به‌ردا نییه.
به‌هۆی ئه‌و دابڕانه توند و هه‌ڵسوكه‌وته دوژمنكارانه‌یان كه‌س نازانیت به چ زمانیك قسه ده‌كه‌ن و درووشم و ئامانجیان چییه، وێنه‌كانیش زۆر له دووره‌وه گیراون و هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ناده‌ن به ده‌سته‌وه.
Survival International ( گرووپێكی تایبه‌تمه‌ندن به مافی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كان) و "سینتینیلیۆنیهكان" به لاوازترین مرۆڤه‌كانی سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ناوده‌بن و ده‌ڵێن "به‌هۆی ئه‌و دابڕانه تونده‌ی هه‌یانه له به‌رده‌م تووشبوونی نه‌خۆشی و په‌تای تونددان".
حكومه‌تی هیندستان چه‌ندین جار هه‌وڵیداوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی دوورگه‌كه‌دا بكات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان شكستیهێناوه، بۆیه ده‌ستیان لێهه‌ڵگرتوون، چۆن حه‌زیان لێیه با ئاوا بژین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوچه‌یه‌كی دابڕاویان له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌كه دیاریكرووه و 4 كیلۆمه‌تر دوورتر له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌كه كه‌س بۆی نییه نزیكبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار و راوچییه‌كانیش بپارێزن.د
دورگه‌ی بۆفیگیلیای ئیتالی
دوورگه‌ی بۆفیگیلیا ده‌كه‌وێته نێوان شاری ڤینیسیا و دوورگه‌ی لیدۆی ئیتالی، به دیاریكراوی له ناو ده‌ریای ڤینیسیای باكووری ئیتالیادایه، له كۆندا دوورگه‌كه خاڵی پشكنینی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان بووه‌و له ناویشیدا چه‌ندین شوێنی دابڕین و كۆكردنه‌وه‌ی نهخۆشهكهكان په‌تای تاعوون هه‌یه و بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك وه‌ك شوێنی شاردنه‌وه‌ی قوربانیانی تاعوون و نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده به‌كارهێنراوه.
باڵه‌خانه‌كانی دوورگه‌ی بۆفیگیلیا، ساڵی 1922 بوونه شوێنێك بۆ چارهسهركدنی نه‌خۆشییه عه‌قلییه‌كان و تا ساڵی 1968 به‌رده‌وام بوون پاش ئه‌وه هه‌موویان داخران.
دوای ئه‌وه دوورگه‌كه وه‌ك یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین شوینی نیشته‌جێبوونی "تارماییه‌كان" له‌سه‌ر رووی زه‌وی دانرا، پڕوپاگه‌نده بڵاوه‌كان ئه‌وه‌یه كه تارمایی قوربانیانی تاعوون و قوربانیانی جه‌نگ له‌و دوورگه‌یه‌دا ده‌ژین بۆیه ئه‌و شوێنه وێران كراوه.
هاورێیانت بی به‌ش مه‌كه له‌م زانیاریانه =مووشاره‌كه‌ی بكه‌ن بۆ هاورییانتان