حه‌مزه‌ی كوڕی ئوسامه بن لادنی رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی قاعیده، نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هێرشی زۆری كرده سه‌ر خانه‌واده‌ی پاشایه‌تی سعوودیه. ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 22 ساڵانه‌یه ده‌ڵێت "وه‌ك هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی باوكی ئاماده‌یه رێبه‌رایه‌تی رێكخراوێكی توندره‌و بكات.
له‌و باره‌یه‌وه "ئه‌لمۆنیتۆر" ئاماژه‌ی به یه‌كه‌م په‌یامی ڤیدیۆیی حه‌مزه كردووه كه ساڵی رابردوو بڵاویكردبووه‌وه و شایه‌تی له‌سه‌ر هێرشیكی تیرۆریستی‌دا و بانگه‌شه‌ی بۆ راپه‌ڕین له شانشینی سعوودیه ده‌كرد.
حه‌مزه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كه شا عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود "به‌كرێگیراوی بریتانیایه" و ده‌یگوت "سعوودییه‌كان ناپاكیان له ئیسلام كردووه‌و دژی خه‌لافه‌تی عوسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ خاچپه‌رستان كاریان كردووه".
حه‌مزه كه‌سێكی دیاره له ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆی بانگه‌شه‌ی رێكخراوی قاعیده‌دا، ته‌نانه‌ت كاتێك منداڵێكی بچو‌وكیش بو، هه‌ر جێگه‌ی بایه‌خی رێكخراوه‌كه بوو، وێنه‌گیرابوو كاتیك داوای ده‌كرد هێرش بكرێته سه‌ر له‌نده‌ن و واشنتن و پاریس و ساڵی 2015 تۆمارێكی ده‌نگی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووش‌دا، چوار نامه‌ی هاوشێوه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له مانگی یه‌نایه‌ری رابردوو، حه‌مزه خرایه لیستی چاودێری تیرۆری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه كه ناوی "تیرۆری جیهانی"ـیان لێناوه، هه‌مان ئه‌و لیسته‌ی كه ناوی ئۆسامه بن لادنی باوكی تێدا دانرابوو.
ئه‌ندامێكی پێشووی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI) ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی نامه‌كانی حه‌مزه‌ی ته‌مه‌ن 22 ساڵان بخوێنێته‌وه، كه ئێستا به ئاشكرا ده‌بینرێن، تێده‌گات كه ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی باوكی بكاته‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵی (CBS) له زاری كوڕه‌كه‌ی بن لادنه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری زۆره ببێته سه‌ركرده‌ی رێكخراوێكی تیرۆریستی، ئه‌و گه‌نجه‌ی په‌یامی بۆ گه‌لی ئه‌مریكی ناردوو گووتی "ئێمه دێن و تۆڵه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌تان لێده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر باوكم ئه‌نجامتاندا و تۆڵه‌ی ئه‌و كارانه‌تان لێده‌كه‌ینه‌وه كه له ئه‌فغانستان و عێراق ئه‌نجامتانداوه".
رۆژنامه بریتانییه روونیكردووه‌ته‌وه كه "حه‌مزه‌ی كوڕی بن لادن ئێستا خه‌ریكی پرۆسه‌ی ژیاندنه‌وه‌ی قاعیده‌یه و ده‌یه‌وێت ئه‌و شكستانه بقۆزێته‌وه كه داعش له عێراق و سووریا تووشی بووه".
كۆلین كلارك كه زانایه‌كی بواری سیاسه‌ته و هاوكاری ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشه ده‌ڵێت "هه‌موو ئه‌وانه‌ی روو ده‌دات ململانییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ رێبه‌ری شه‌رعی سونه‌كانی جیهانی ئیسلامییه"، چونكه قاعیده ده‌ڵێت "سعوودیه سه‌رده‌مانێكی زۆره بووه‌ته بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستی بریتانیا و به‌و هۆیه‌شه‌وه "رژێمێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی موسڵمانان ناكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "حه‌مزه هه‌مان ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه به‌كارده‌هینێت كه ئوسامه‌ی باوكی به‌كاری ده‌هێنان، به‌ر له‌وه‌ی له 2/5/2011 له ناوچه‌ی ئه‌بوت ئابادی پاكستان له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه بكوژرێت. پاش كوژرانی باوكیشی، حه‌مزه نامه‌ی زۆری بۆ خێزانه‌كه‌ی و ئه‌ندامانی قاعیده نووسیووه. به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌رپرسه باڵاكانی هه‌واڵگری پێیانوایه "حه‌مزه ئاماده‌یه ببێته رێبه‌ری گرووپێكی تیرۆریستی و رێگای باوكی بگریته‌به‌ر، كه به‌رده‌وام داوای لێكردووه دوای شوێن پێیه‌كانی بكه‌وێت".
loading...