كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، هێزه ئاسمانیيه‌كانیان له ئاسمانی عێراقه‌وه ده‌ستیان به چاودێریكردنی جموجووڵی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی رێوره‌سمی چله‌ی حوسێنی، كه نزیكه‌ی 3 ملیۆن زیاره‌تكاری ئێرانی تێیدا به‌شدارن. وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئێران سیسته‌می مووشه‌كی و رادار و سیخوڕی ئه‌لیكترۆنیشى له سنووری نێوان عێراق و ئێران داناوه، بۆئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه ئاسمانييه‌كانی بكه‌ن.
شه‌مخال جه‌عفه‌ری, فه‌رمانده‌ی به‌رگری ئاسمانی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، له ماوه‌ی رۆژانی رێوره‌سمی چله‌ی حوسێنیدا ته‌واوی ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، وێڕای چاودێریكردنی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م جموجووڵه ئاسمانیيه نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان له عێراق، زۆربه‌ی ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و فه‌رمانده ئێرانیيه جه‌ختیشیكرده‌وه، رۆژانه زیاتر له 1400 گه‌شتی ئاسمانی بۆ گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكارانی ئێرانی ئه‌نجامدراوه، له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاش رۆژانه 55 گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌درێن، سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتانه‌ش له‌لایه‌ن سیسته‌می راداری جێگیركراوه‌وه چاودێری ده‌كرێن.
جه‌عفه‌ری گوتی، ئێران به به‌رده‌وامی چاودێری جموجووڵی زیاره‌تكارانیش ده‌كات، سیسته‌می رادار و مووشه‌كی و سیخوڕی ئه‌لیكترۆنیش به‌درێژایی سنووری نێوان عێراق و ئێران دانراوه، بۆ چاودێریكردنی دۆخه‌كه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، له كاتی پێویستیشدا رێوشوێنی ئه‌منی ده‌گرێته به‌ر.
فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی ئێران روونیكرده‌وه، ئامانجمان له كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی عێراق بۆ دڵنیابوونه له هامشۆی زیاره‌تكاران و كاروباری فریاگوزاری. وه‌ك جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی پێكرد، ئێران فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه سنووریه‌كانیش بۆ ئه‌و فڕۆكانه به‌كارده‌هێنێت كه له‌كاتی هه‌ر رووداوێكی فریاگوزاری زیاره‌تكاران ده‌گوازنه‌وه.
له‌ئێستادا زیاتر له دوو ملیۆن زیاره‌تكاری ئێرانی بۆ به‌شداریكردن له رێوره‌سمی چله‌ی حوسێنی له عێراقن، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت بۆ رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و ژماره‌یه بگاته 3 ملیۆن زیاره‌تكار.
له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعودیا و ئێران له‌وپه‌ڕی گرژی و ئاڵۆزیدایه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه ئێران رایگه‌یاندبوو، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كۆنترۆڵی ئاسمانی عێراق ده‌كات، عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیا گوتی، وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی توندی بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی گوماناوی ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و بڕیاره‌ی ئێران بكات.