وه‌زیرى به‌رگرى ئێران، هۆشدارى ده‌دات له‌و هه‌وڵانه‌ى له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ لاوازكردنى ئێران دروستبووه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه عێراق ئێستا ویلایه‌تێكه له ئیمپراتۆرییه‌تى فارس و جارێكى دی نابێته‌وه به وڵاتێكى عه‌ره‌بى.
عه‌مید حسێن ده‌هقان، وه‌زیری به‌رگرى ئێران، له گوته‌یه‌كدا له مه‌راسیمی یادی “جه‌نگى دیزه‌فوول”، ڕای گه‌یاند: "به سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌ب ده‌ڵێین، چاره‌نووسى سه‌دام، باشترین نموونه‌ی چاره‌نووسه، بۆیه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه و كه‌نداوه چاره‌نووسى سه‌دام به‌بیر خۆیان بهێننه‌وه، چونكه ئه‌و له‌ناو خه‌وندا نغرۆ بوو بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا له خه‌و به‌خه‌به‌رمان كرده‌وه و دواتر كوشتمان".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه عێراق ئێستا "ویلایه‌تێكى سه‌ر به ئیمپراتۆرییه‌تى فارسه" و جارێكى دیكه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزی عه‌ره‌ب، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش جارێكى تر نابێته‌وه به وڵاتێكى عه‌ره‌بى، پێویسته ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى له عێراقدا ده‌ژین، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بیابانه‌كان كه لێیه‌وه هاتوون... له مووسڵ تا به‌سڕه.
وه‌زیری به‌رگرى ئێران، گوتیشی: "ئه‌وانه زه‌وى ئێمه‌ن و ده‌بێت چۆڵى بكه‌ن، چونكه ئێستا له عێراق هێزى حه‌شدى شه‌عبیمان هه‌یه و هه‌موو ئه‌وانه بێده‌نگ ده‌كات، كه ده‌یانه‌وێت عێراق بكه‌نه‌وه به وڵاتێكى عه‌ره‌بى".
وه‌زیری به‌رگرى ئێران ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، كه وڵاته‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته قۆناغى دیزاین و به‌پێی پێویست مووشه‌كى بالیستى و كرۆز به مه‌وداى 3000 كیلۆمه‌تر، به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
له كۆتاییشدا گوتی: "بووین به ده‌وڵه‌تێكى زلهێز، وه‌ك پێشتر، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه ئێمه ئێستا گه‌وره‌ى ناوچه‌كه‌ین، عێراق و ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن و سووریاین و به‌م نزیكانه‌ش به‌حره‌ین ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئامێزی خۆمان".