ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    نەبوو بە ئەنجێلینا جولی، بوو بە "بوکی ترسناک"

    نەبوو بە ئەنجێلینا جولی، بوو بە "بوکی ترسناک"

    کچێکی گەنجی ئێرانی لەپێناو گۆڕینی شێوەی بۆ ئەنجێلینا جولی، نەشتەرگەری ئەنجامدا، بەڵام شێوەی گۆڕا بۆ "بوکی ناو فیلمە ترسناکەکان".


    سەحەر کیژێکی ئێرانی تەمەن 29 ساڵە، لە ئێستادا لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوە ناشرین و ترسناکەکەی ناوبانگی دەرکردووە و هەندێک بە "بوکی ترسێنەر" ناوی دەبەن.


    ئەم کیژە پێشتر شێوەیەکی جوانی هەبووە هاوشێوەی هەر مرۆڤێکی ئاسایی، بەڵام هێندە ئاشقی جوانیەکەی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجێلینا جولی دەبێت، ناچار نەشتەرگەری ئەنجامدەدات تا شێوەی بگۆڕێت بۆ هەمان شێوەی ناوبراو.


    سەحەر خەرجیەکی زۆر دەدات لەپێناو گەیشتنی بە ئامانجەکەی، هاوکات رێجیمێکی قورس دەکات تا کێشی دەگاتە 40 کیلۆ، بەڵام شکست دەهێنێت و بەپێچەوانەوە شێوەی هێندە ناشرین دەبێت، کە لە ئێستادا لە تەواوی جیهانەوە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە "بوکی ناو فیلمە ترسناکەکان" ناوی دەبەن.