ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    Billboard Ads

    میدیای پەكەكە: توركیا چەكی قورسی لەسنووری هەولێر جێگیركرد

    میدیای پەكەكە: توركیا چەكی قورسی لەسنووری هەولێر جێگیركرد

    میدیای سەر بەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بڵاویكردەوە، كە لەسنووری شارەدێی سیدەكانی سەر بەشاروچكەی سۆران–ی لەپارێزگای هەولێر، سوپای توركیا چەكی قورسی گواستەوە بۆ گوندی كانییە ڕەش، بەردەوامیش فڕۆكەی چاودێری بەسەر ئاسمانی دەڤەرەكەدا دەسوڕێتەوە.

    میدیای پەكەكە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویشیكردەوە، كە ماوەی چەند رۆژێكە سوپای توركیا دەستیكردووە بەهێنانی هێز بۆ ئەو سنوورە، لەئێستاشدا چەكی قورس‌و سەربازی زیاتری هێناوەتە گوندی كانییە ڕەش، كە سەر بەسنووری سیدەكانە.

    لەو بارەوە ئاژانسی رۆژنیوز رایگەیاند "ئەو هێزەی هاتووەتە سنوری شارەدێی سیدەكان بەردەوامە لەئامادەكاری‌و دروستكردنی كەمین‌و جێگیركردنی هێز، ئێوارەی دوێنێش سوپای توركیا بەشۆفڵ‌و ئامێرەكانیتر رێگای گواستنەوی چەكی قورسییان بۆ گوندەكانی كانییە ڕەش‌و بەرزایەكانی بەرمیزە دروستكردووە".

    هەروەها رایگەیاند "سوپای توركیا لەكانییە ڕەش چەندین كەمین‌و ناوچەی بەرگرییان دروستكردووەو بەردەوامیش فڕۆكەی چاودێری بەسەرئاسمانی دەڤەرەكە دەسوڕێنەوە، بەڵام تائێستا هیچ شەڕ  پێكدادانێك لەسنوورەكە ڕووینەداوە".

    لەسەر دۆخی دەڤەرەكە شارەدێی سیدەكان، ئیحسان چەلەبی بەرێوەبەری شارەدێیەكە بەرۆژنیوزی وت: "بارودۆخی سیدەكان ئاساییەو هیچ شەڕێك نییە، بەڵام ئەو هێزەی توركیا، كە هاتووەتە دەڤەری سیدەكان بەردەوامە لەئامادەكاری‌و جێگیركردنی هێزەكانی".

    بەرێوەبەری شارەدێی سیدەكان وتیشی: "لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا سوپای توركیا، تەنیا ژمارەیەك سەربازی لەكانیەڕەش بەرێگای هێلیكۆپتەر لەكانیە ڕەش جێگركردبوو، بەڵام ئێستا لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێیانوتووین، كە ئەو هێزەی توركیا چەكی قورسی هێناوەو بەشۆفەل‌و ئامێری رێگاوبان رێگای گواستنەوەی چەكی قورسیشیان دروستكردووە، چاوەروانیش دەكرێت هێزەكە لەوشوێنەی جێگربوونە بمێننەوە".

    فديوهات

    جميع الحقوق محفوظة لموقع

    سيما فور يو

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close