پۆل كریگ رۆبرتس، شرۆڤه‌كاری سیاسی ئه‌مریكی به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "نیو ئینفۆرم"ـی راگه‌یاندووه: "توانای ئه‌وه به‌رده‌سته هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه له سووریا هێرشیان بكرێته سه‌ر".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی شرۆڤه‌كاره ئه‌مریكییه‌كه، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قه‌دسی سوپای پاسدرانی ئێران هۆشداریی داوه‌ته فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و گوتوویه‌تی: "پێویسته پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی داعش، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌رگای دۆزه‌خیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆبرتس، مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) نامه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ئاراسته‌ی قاسم سوله‌یمانی كردووه تا نیگه‌رانی خۆی له نیازی ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربڕێت".
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی، ئه‌ندرێ كۆشكین، شرۆڤه‌كاری سیاسی رووسی "ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له 11 بنكه‌ی سه‌ربازین له سووریا. ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ریان له ئارادایه و ده‌كرێت رووبدات، بۆیه به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌وه یان ده‌بێت ئه‌مریكا سووریا جێبهێڵێت یان ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌و وڵاته زیاتر بكات".
به‌ڵام شرۆڤه‌كاره رووسه‌كه پێیوایه، ئه‌گه‌ری زیاتر هه‌یه ئه‌مریكا هێزه‌كانی له سووریا بباته ده‌ره‌وه، چونكه حكومه‌تی سووریا و توركیا و ئێران و رووسیا دژی بوونی سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن له‌و وڵاته‌دا، ته‌نانه‌ت سعوودیه‌ش پاڵپشتی له مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ناكات".