جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا داوای له ته‌واوی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رنه‌بوونی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور به‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسی، بۆ جه‌نگ له ئاماده‌باشیدا بن. ماتیس جه‌ختیشی كرده‌وه "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسیه‌وه به پشتگیری زلهێزه‌كان باشترین چاره‌سه‌ره و ده‌رفه‌تێكیشه بۆ رێگریكردن له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، ماتیس له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ده‌یان سه‌رباز و فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی له ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور، به هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، خۆتان بۆ جه‌نگی گه‌رم له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ئاماده بكه‌ن".
ماتيس روونيشيكرد "ئاماده‌باشی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت ببێته فشارێك له‌سه‌ر كۆریای باكوور، بۆئه‌وه‌ی به‌بێ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ بابه‌تی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته یه‌كلایی بكرێته‌وه"، هه‌وه‌رها گوتی "ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور هیچ هه‌نگاوێك به‌پیر ئه‌و دۆسیه‌وه نه‌هات، ئه‌وا تاكه چاره‌سه‌ری رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازییه و پێویسته ئێوه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك خۆتان ئاماده بكه‌ن، له هه‌رساتێكدا بێت روو له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بكه‌ن"، هه‌وه‌رها جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور نه‌رمی نیشان نه‌دات ده‌بێت جه‌نگیش قبوڵ بكات.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌كۆی ده‌نگ پڕۆژه بڕیارێكیان په‌سه‌ند كرد، كه سزای زیاتری ئابووری ده‌خاته سه‌ر كۆریای باكوور.
دوێنێش له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ئه‌و چه‌كه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، كه توانای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستی و كیشوه‌ربڕه‌كانی كۆریای باكووریان هه‌یه.